
دیمبلی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو لەسەر داهاتووی عوسمان دیمبلی دەدات و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو بفرۆشێت.
بە پێی نوێترین هەواڵ کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ئۆفەرێکی باش بۆ عوسمان دیمبلی بە دەستی یانەی بەرشەلۆنە بگات، ئەوا ئیدارەی یانەکە بە بێ هیچ وەستانێک دەیفرۆشێت و دەستبەرداری دەبێت.
دیمبلی کە لە ئێستادا چارەسەری بۆ پێکانەکەی وەردەگرێت، لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە نەیتوانیوە سودێکی ئەوتۆ بە یانەکەی بگەیەنێت، ئەمەش بەهۆی دووباربوونەوەی پێکانەکانی.
رۆژنامەکە دەڵێت” دیمبلیش رازی دەبێت بە فرۆشتنی،ئەگەر توانی لە فرۆشتنەکەی پارەیەکی زۆر بۆ یانەکەی دابین بکات.
دیمبلی لە لایەن یانەکانی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت، بە پێی راپۆرتی پێشووی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، ئەو دوو یانەیە ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن بەنرخێکی گونجاو.
بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی داهاتوو دوو ئامانجی گەورەی هەیە، یەکەمیان گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزەو دووەمیان گەڕانەوەی نەیمارە، هەردو یاریزان بڕە پارەیەکی زۆریان دەوێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2017 بە گرێبەستێکی 105 ملیۆن یۆرۆیی دیمبلی لە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە بۆ ریزەکانی گواستەوە.
عوسمان دیمبلی فەرەنسییەو تەمەنی 23ساڵە، لە لای هێڵی پێشەوە یاری دەکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









