تا ئێستا 360 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە

گەنم و دروێنە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 68 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر ئەوجوتیارانەدا كە لەمساڵدا گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە، هاوكات تا ئێستا 360 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و بڕیاریشە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو وەرگرتنی گەنم بەردەوامی هەبێت و دەتواندرێت بڕی 140 هەزار تۆنی دیكەش ڕادەستی بەغدا بكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەدوای پشووی جەژن دەستپێدەكاتەوە و كە ماوەی زیاد لە مانگێكە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم دەستپێكردووە و تا ئێستاش 360 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و هێشتا دەتوانین بڕی 140 هەزار تۆن گەنمی دیكەش ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا بڕی 68 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە بۆ ئەوەی دابەشبكرێت بەسەر ئەو جوتیارانەی كە گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە، هاوكات تا ناوەڕاستی مانگی داهاتووش پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە سایلۆكان بەردەوامی دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لەلایەك ئەو وادەیەی دیاركراوە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم درێژ بكرێتەوە، لە لایەكی دیكەشەوە بڕی بەرهەمی گەنمی ئەو جوتیارانەی كە دەمێنێتەوە وەربگیرێت لەلایەن سایلۆكانەوە بۆ ئەوەی هیچ جوتیاریك گەنمەكەی بەهەرزان نەفرۆشێت و زیان بكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









