
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN
بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە لەبارەی نادەستوورییبوون و نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ دەست بە مامەڵەی خانەنشینبوونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێڕاق لە 30ی ئایاری ئەمساڵ تایبەت بە نادەستووریی و نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، تەواوی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان راگیرا و چەند رۆژێک پێش ئێستاش فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و دواتریش پێکهاتەکان دەستیان لە کاری پەرلەمانیی هەڵگرت.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە مامەڵەی خانەنشینکردنی 111 ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی 2022پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا تەمەنی خۆی بۆ 31ی کانوونی یەکەمی 2023درێژکردەوە لە کاتێکدا خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە شەشی تشرینی دووەمی 2022کۆتایی پێ دەهات، بەڵام دانیشتنەکە ناڕەزایی بەشێکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی لێکەوتەوە و هەر لەسەرەتاوە پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو، ھەروەھا چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە.
لە ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا، هەشت دانیشتنی پەرلەمانیی بەڕێوەچووە کە تیاییدا پێنج یاسا دەرکراوە و 11 بڕیاریش پەسەندکراوە کە نۆ لەوانە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران بووە، دوو دانەیان پەیوەندی بە کاراکرانەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بووە. بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش هەموو ئەو بڕیارە بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









