
هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 4ی تەمووزی 2023، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو.
لەمبارەیەوە فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی(70و 80)ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.
هاوکات سەرۆکی ئەرکان دڵنیایی دا، کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









