
کۆشکی سپی
SNN
بەهۆی دۆزينەوەی ماددەيەکی سپی گوماناوی لە بەشی رۆژئاوای کۆشکی سپيدا بۆ ماوەيەکی کاتی کۆشکەکە داخرا، لە پشکنيندا دەرکەوت ماددەکە کۆکاينە، تا ئێستا نازاندرێت کێ بەکاريهێناوە.
ميدياکانی جيهان لە زاری چەند سەرچاوەيەک لە کۆشکی سپيەوە رايانگەياند: بەشێکی کۆشکی سپی بەئامانجی خۆپارێزی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە داخراوە، لەکاتێکدا بریکارەکانی خزمەتگوزاری نهێنی پشکنینی مادەیەکی نەناسراویان دەکرد کە لە بەشی رۆژئاوای کۆشکەکەدا.
بە وتەی سەرچاوەکانی کۆشکی سپی: ئەو بەشەی کۆشکەکە کراوەيە بۆ گروپە گەشتيارييەکان و دەتوانن سەردانی بکەن، هەروەها بەرپرسانی کۆشکی سپی لەکاتی بەردەوامی لێکۆڵينەوەکاندا لێدوانيان لێ قەدەغەکراوە.
جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا و خێزانکەی لە رۆژی هەينيەوە تا رۆژی سێشەممە لە کەمپی دەيڤد بوون و لە کۆشک نەبوون لەو کاتەی ماددەکە دۆزراوەتەوە.
چەند شوێنێک لەناو کۆشکی سپیدا کراوەن بۆ گەشتياران تاوەکو سەردانی بکەن، بەشی ڕۆژئاوا بارەگای جێبەجێکردن لەخۆدەگرێت کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا تێیدا نیشتەجێیە، ژوری کۆبونەوە و شوێنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، جگە لە ئۆفیس و شوێنی کارکردن بۆ ڕاوێژکاران و تیمی سەرۆکایەتی تێدایە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









