
مووچە
SNN
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەتی دارایی رايگەياند: ئەوکەسانەی فەرمانبەرن و بونەتە کەفیلی ھاووڵاتی و قەرزەکانیان نەگەڕاندوەتەوە، یەک لە سەر پێنجی مووچەی مانگانەيان دەبڕدرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەتی دارایی لە راگەيەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: پێدانی قەرزو بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوە و لەساڵانی ڕابردودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ڕەچاوی قەیرانی داراییان کردووە و ئاسانکاری زۆریان پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەموو ( سزا ) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی ١٥ ٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان .
راشيگەياند: ئەم ڕێنماییە ( ڕێنمایی ژمارە ٩ ) لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانی قەرزار و کەفیلەکان دەرچووە و لەبڕی ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکە ڕابگیرێت، لەمەودوا تەنها ٥/١ ( یەک لە سەر پێنجی ) مووچەکەی مانگانە دەبڕدرێت، ئەوەش کاتێک ئەگەر قەرزار ئامادە نەبوو لەماوەی دوو مانگدا قەرزە کەڵەکەبووەکان بگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لێبڕینی ڕێژەیەک لە مووچەی کەفیل بەیاساو بڕیاری دادگا ڕێکخراوە، تەنها ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەرن و بونەتە کەفیلی هاووڵاتی و تەنها بۆ سێ جۆر قەرزە کە ئەوانیش قەرزی (خانووبەرە، نیشتەجێبوون ، هاوسەرگیری).
بەڕێوبەرايەتييەکە باسی لەوەشکردووە: بەپێی ڕێنماییەکە قەرزار ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگەکە هەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەر کەسێ نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی ڕێک بکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت.
وتيشی “هیچ گۆڕانکاریەکی جیاوازو بنەڕەتی لە شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەکان نەکراوە و کەسی کەفیلیش بە ویستی خۆی ئەو پابەندێتیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی، بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لەهیچ بڕێکی قەرزەکە نییە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








