“ئەو گرفتانەی لە ڕێگای سەرەكی هەڵەبجە سەیدسادق و گوندەكان دروستبووە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە هۆكارە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە پڕۆژەی دوو سایدی هەڵەبجە سیدسادق چەند بڕیارێكی نەگونجاوی دابوو ئێستا بونەتە گرفت بۆ ڕێگای گوندەكانی دەوروبەری ئەو ڕێگا سەرەكییە و داوای چارەسەركردنی ئەو گرفتانە دەكەن بە پێچەوانەوە خۆپیشاندان دەكەن و ڕێگا سەرەكییەدادەخەن، بۆیە دەبێت وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە خۆی ئەو گرفتە چارەسەربكات.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە پڕۆژەی دوو سایدی هەڵەبجە سیدسادق چەند بڕیارێكی نەگونجاوی دابوو ئێستا بونەتە گرفت بۆ ڕێگاكە، وە خۆی هۆكاری سەرەكی ئەو گرفتەیە كە بوە هۆی ئەوەی هەندێك لە گوندنشینانی ئەو سنوورە ناوبەناو خۆپیشاندان بكەن و هۆشداری بدەن لە داخستنی ئەو ڕێگاسەرەكییە.
ئاماژەی بەوەشكرد،كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە چەندین ڕێگای گوندەكانی ئەو سنوورەی تێكداوە دەبوو كۆمپانیای جێبەجێكار ڕێگای ئەو گوندانە چاك بكاتەوە و بەڵێنی لێ وەرگیرابوو كە بەتەواوی چاكی بكاتەوە و پابەندنەبوون پێوەی، هاوكات وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەسەر بودجەی پڕۆژەكە ڕەزامەند بووبوون بكرێتە گۆڕانكاری وەك بڕگەی نوێ و بەشێكی بودجەی پڕۆژەكەی بۆ تەرخان بكەن كە پێویست بوو كۆمپانیای جێبەجێكار بەبێ بەرامبەر لەسەر ئەركی خۆی چاكی بكردایەتەوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە خۆی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات و هەست بە بەرپرسیاریەتی ئەو بڕیارە نەگونجاوە بكات و لەكاتی خۆیدا پێمان ڕاگەیاندن بەڵام لەبەرئەوەی پڕۆژەكە سەرپەرشتی لە پارێزگای هەڵەبجە نەبوو وە گۆڕانكاری نایەتە بەردەست فەرمانگەكانی پارێزگای هەڵەبجە گۆڕانكارییەكە ئەنجام درابوو، بۆیە ئەو گوندانە و هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە مافی خۆیان بوو سێ ساڵ لەمەوپێش ڕێگاكەیان بۆ چاكبكرێت نەك بە بەڵێنی دروستكردنی ڕێگایەكی نوێ تا ئێستاش كۆمپانیا تێكیداوە و بەجێی هێشتوە و پابەند نییە بە بەلێنەكانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









