
به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان | فۆتۆ: KRG
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو ، ئەمساڵ بەنداوەكانی هەرێم زۆرترین رێژەی ئاویان گلداوەتەوە، ده‌شڵێت: “بهنداوهى ده‌ربه‌ندیخان زۆرترین ئاوى گلداوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ئهتهمموز، ڕه‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كان له وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومه‌تى هەرێم له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “بەراورد بە ساڵی رابردوو بەهۆی ئەوەی بارانێكی زۆر باری ئەمساڵ بەنداوەكانی هەرێم زۆرترین رێژەی ئاویان گلداوەتەوە، ئەمەش هۆكارێك بوو بۆ زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوەكان بەتایبەت بەنداوی دەربەندیخان زۆرترین ئاوی تێدا گلدراوەتەوە. هاوكات بەنداوی دوكان بە رێژەیەكی كەمتر ئاوی كۆكردۆتەوە، بەنداوی دهۆكیش تەنها بە ڕێژەی 40% ئاوی گلداوەتەوە”.
له‌باره‌ى ژماره و قه‌باره‌ى گلدانه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوه بچوكه‌كانى هه‌رێمدا ره‌حمان خانى وتیشى: “بەنداوە بچوكەكانیش كە ژمارەیان 18 بەنداوە ئەوانیش بە تەواوی پڕبوون”.
له‌باره‌ى وه‌رزى گلدانه‌وه‌ى ئاو له وه‌رزى بارانبارینى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمە لە هەرێم ڕێژەیەكی دیاریكراو بۆشایی گلدانەوەی ئاومان بۆ دروستدەبێت لەكاتی بەردانەوە ئاوی بەنداوەكان، بۆیە ئامادەكاری تەواومان كردووە لە ئەگەری ئەوەی ئەمساڵ بەفر و بارانی زۆر ببارێت و لافاو دروستببێت”.
دروستكردنى به‌نداوى نوێ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌نداوه كۆنه‌كان به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ڕه‌حمان خانى بوو و باسى له‌وه‌شكرد، “گەورەترین كێشە كە لەبەردەم جێبەجێكردنی بەنداوەكان لە هەرێم هەیە ئەوەیە، ئەو بەنداوانە پێویستیان بە بوودجەیەكی زۆرە و ئێمەش ناتوانین ئەو بڕە پارەیە دابینبكەین لە بارودۆخە ئابوورییەی كە ئێستا هەرێمی كوردستانی تێدایە، بۆیە رێككەوتن و هەماهەنگی سەرەتاییمان لەگەڵ لایەنی عێراقی كردووە بۆ دابینكردنی بوودجە بۆ ئەو بەنداوانەی كە سوودی بۆ هەردوولا هەیە تاوەكو بوودجەی بۆ دابینبكات”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









