
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نووسراى فه‌رمى داواى له حكومه‌تى عێراق و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كرد كه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆ.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، “به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێمیى ژماره (90) له 26ى ئازارى 2023، بڕیار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌مى 2023 به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیە داوا ده‌كه‌ین كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى هه‌ڵبژاردن له‌و رێکەوتەدا یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانی عێراق له 18ى كانونى یه‌كه‌مى 2023”.
پێشتر دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌دواى سه‌ردانى شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن”.
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێش سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، “نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ی هەمووارکراو کە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، رۆژی 18ى تشرینى دووه‌می وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد”.
پاش دوو مانگ له ده‌ستنیشانكردنى واده‌كه له‌سه‌ر سكاڵاى یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و له 30ى ئایار، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى ده‌ركرد.
رۆژی 9ى تشرینى یەکەمى 2022، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانى كوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکرایه‌وه، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه ته‌مه‌نى په‌رله‌مان به‌پێى یاسا له 6ى تشرینى دووه‌مى 2022 كۆتایی هات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









