
بودجەی عێراق
SNN-
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق فەرمانی دەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هەندێک مادەی یاسای بودجە دەرکرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە دادگاکە بڵاویکردووەتەوە، فەرمانی دەوڵەتی بە ژمارە (153/ فیدراڵی/ فەرمانی دەوڵەتی/ 2023) لە 7/12/2023 دەرکردووە کە بریتی بووە لە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەم مادانەی خوارەوە:
یەکەم: لە مادەی ( 2/یەکەم/ 8/جیم/6) لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دا، دەسەڵات تەنیا دراوەتە پارێزگار بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ گەشەپێدەران (وەبەرهێنەران) بەپێی یاسای وەبەرهێنانی بەرکار، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی گشتیی دەوڵەتە کە دووپات لە هاندانی وەبەرهێنان دەکاتەوە لە هەموو وەزارەت و ئەو لایەن و دەستانەی سەر بە وەزارەت و پارێزگاکان نین، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی پێش بکەوێت، ئەزموونی تەکنیکی بهێنرێتە وڵات و پەرە بە سامانی مرۆیی بدرێت و دەرفەتی کاریش بۆ عێراقییەکان بڕەخسێت، لە رێگەی هاندانی وەبەرهێنان و پشتوانیکردن لە پرۆسەی دامەزراندنی پڕۆژەکای وەبەرهێنان لە عێراق و فراوانکردن و پەرەپێدانیان.
دووەم: مادەی (16/ دووەم) لە یاسای بودجەی گشتیی دەسەڵاتی داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر بنەمای پێشنیازی وەزیر یان سەرۆکی ئەو دەستە و شوێنانەی سەر بە وەزارەتەکان نین مۆڵەتی پێنج ساڵی بداتە فەرمانبەران بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی کە پۆستیان نییە بە مووچەی بنەڕەتی یان راسپاردنی بۆ بەڕێوەبردنی فەرمانگەیەک کە هاوتای پلەکەی بێت یان خانەنشینی بکات، بەڵام ئەنجوومەنی نوێنەران دەستەواژەی (لەسەر بنەمای داواکاری خۆی) بۆ زیادکردووە، ئەمەش گرفت و کۆتووبەند و پشێوی دروست دەکات.
سێیەم: مادەی ( 20/شەشەم) لە یاسای بودجە دەسەڵاتی داوەتە لیژنە لاوەکییەکان کە بڕیار بەرزبکەنەوە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵ، بەشێوەیەک لە 50 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، بەڵام حکومەت هەوڵدەدات چاودێری تووندی هەبێت بەسەر دارایی گشتیەوە لە رێگەی لیژنەکان و رادەستی و دروستی خەرجکردنی پارەکان و زۆرجار یاری پێوەکراوە.
چوارەم: ئەنجوومەنی نوێنەران لە مادەکانی (28/ چوارەم/ ئەلف و با) و مادەی (57/ یەکەم/ جیم) سەپاندوویەتی کە یەک لە هەزار (0.1٪)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەموو وەزارەتەکان و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان ببڕدرێت، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی دەوڵەتە لە سوککردنی باری سەرشانی کارمەندانی دەوڵەت و خانەنشینان، بەتایبەتی حکومەت دەیەوێت پێداچوونەوە بە مووچە و دەرماڵەی هەموو فەرمانبەران بکات.
لە ماوەی رابردوودا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تانەی لە چەند بڕگەیەکی پرۆژە یاسای بودجەدا بەڵام هیچ کام لە ماددەکان پشکی کوردی تێدا نەبوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









