دژەتیرۆر دادوەری شەرعی داعش لە سلێمانی دەستگیر دەکات

SNN
ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێکدا دەزگاى هەواڵگریى نیشتمانیى عێراق رایگەیاند، ئەو بەرپرسەى رێکخراوى داعش ناوى عیکاب حەمەد نەجرس دەلی-یە و بە “ئەبو جەمال” ناسراوە، پێشتر دادوەرى شەرعی رێکخراوى داعش بووە لە ویلایەتى دیجلە، هەروەها بەرپرسی ناوچەکانى شاخى مەخموور و شەرگات و جەزیرە حەزە بووە لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین.
دەزگاى هەواڵگریى نیشتیمانیى عێراق ئاماژەى بەوەداوە، ئەو داواکراوە بە هاوکارى دەزگاى دژە تیرۆر لە پارێزگاى سلێمانى دەستگیرکراوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی دەزگای هەواڵگریى نیشتیمانیى عێراق، ئەبو جەمال ئەو کاتەی دادوەری شەرعیی داعش بووە، چەندین فەتواى لەدژى هێزە ئەمنییەکان دەرکردووە، دواتر لەساڵى 2017 هەڵاتووە بۆ سووریا و لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى داعش بووە لەو وڵاتە. ئەمساڵیش بە فەرمانى بەرپرسانى ئەو رێکخراوە گەڕاوەتەوە عێراق.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









