سبه‌ى له سوید ته‌ورات ده‌سووتێنرێت و ئیسرائیلش هۆشدارى ده‌دات

سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل و سه‌رۆكوه‌زیرانى سوید و كتێبى ته‌ورات | فۆتۆ: ynetnews
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئیدانه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه سوید موڵهتیداوه رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى كۆپیه‌كى ته‌ورات بسووتێنرێت و به “شه‌رمه‌زاركه‌ر” ناویده‌بات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسى سوید رایگه‌یاند، “كه‌سێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵان داواى مۆڵه‌تى كردووه كه دوو كۆپى ته‌ورات و ئینجیل له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئیسرائیل بسووتێنێت له رۆژى شه‌ممه 15ى تهمموز، وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ ئازادى راده‌ربڕین”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تهمموز، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى كرد و رایگه‌یاند، “به تووندى ئیدانه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌م كه ده‌سه‌ڵاتدارانى سوید مۆڵه‌تى ئه‌وه‌یانداوه كه كۆپیه‌ك له ته‌ورات بسووتێنرێت”.
وتیشى: “ئێمه ئه‌م ره‌فتاره شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و به جددى وه‌ریده‌گرین، چونكه سوكایه‌تیه به پیرۆزیه‌كانى گه‌لى جوله‌كه، چونكه گرنگه هه‌مووان رێز له پیرۆزى هه‌موو ئاینه‌كان بگرن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئیسحاق هێرزۆگ، سه‌رۆكى ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “به تووندى ئیدانه‌ى مۆڵه‌تدان ده‌كه‌ن به سووتاندنى ته‌ورات كه كتێبیى پیرۆزى گه‌لى جوله‌كه‌یه. من له رابردوودا ئیدانه‌ى سووتاندنى قورئانم كرد و ئێستاش دڵگرانم كه هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێى كتێبهپیرۆزهكهى ئێمه ده‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “رێگه‌دان به سووكایه‌تى كردن به پیرۆزى گه‌لانى تر موماره‌سه‌ى ئازادى نییه، به‌ڵكو هاندانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رق و كینه. ده‌بێت جیهان رووبه‌ڕووى بوه‌ستێته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه، “پۆلیسى سووید چه‌ندین داواكارى بۆ رێگه‌دان به سووتاندنى كتبێنى ئاینه‌كان له سه‌رتاسه‌رى وڵات پێگه‌یشتووه”.
سووتاندنى ته‌وراتى جوله‌كه‌كان له رۆژى شه‌ممه دواى ئه‌وه دێت كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر په‌نابه‌رێكى عێراقى به‌ناوى سه‌لوان مۆمیكا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكى شارى ستۆكهۆڵم قورئانى سووتاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









