“حكومه‌ت له فرۆشتنى كاره‌با به هاووڵاتیان قازانجى ماددى ده‌كات”

كۆمه‌ڵێك تاوه‌رى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
ئه‌ندامێكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر گیرفانى خه‌ڵك كاره‌باى 24 كاتژمێرى دابینبكات، ده‌شڵێت: “كه‌ى ره‌وایه حكومه‌ت خۆى كاره‌با به 48 دینار بكڕێت، به‌ڵام به 175 دینار بیفرۆشێته‌وه به هاووڵاتى”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تهمموز، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، “حكومه‌تى هه‌رێم خۆى كاره‌با له كارگروپ و ماس و قه‌یوان ده‌كڕێت به 30 سه‌نت واته 48 دینار، به‌ڵام به 175 دینار ده‌یفرۆشێته‌وه به دانیشتوانى سیتیه‌كان، ئه‌مه زۆر به روونى واته قازانج له فرۆشتنه‌وه‌ى كاره‌بادا ده‌كات به هاووڵاتیان، له‌كاتێكدا ده‌بێت حكومه‌ت له خزمه‌تگوزاییه گشتیه‌كانى وه‌ك ئاو و كاره‌بادا خۆى قازانج نه‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “حكومه‌ت ده‌ڵێت: ده‌یه‌وێت كاره‌با بكاته 24 كاتژمێر، دڵنیام كه كردیشیان به خه‌ڵك ده‌ڵێن: ئه‌و كردمانه 24 كاتژمێر، به‌ڵام به چ نرخێك، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گرانى بكه‌ن ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵك ناتوانێت به‌كاریبهێنێت”.
به وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، “وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم نرخى كاره‌باى كۆڵانه‌كانى به 60 دینار داناوه و نرخى كاره‌باى سیتیهكانیشى به 176 دینار داناوه، واته هه‌ر خێزانێكى ئاسایی ناو سیتیه‌كان ناچار ده‌بێت به‌و سیستمه مانگانه نزیكه‌ى 300 هه‌زار دینار بداته كاره‌با”.
ئه‌و ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “حكومه‌ت نرخى كرێى كاره‌باى كۆڵانه‌كانى هه‌رزانتر كردووه و واى داناوه كه خه‌ڵكى نێو كۆڵانه‌كان هه‌ژارترن له دانیشتوانى سیتیه‌كان واته له‌سه‌ر حسابى دانیشتوانى سیتیه‌كان كرێى كاره‌باى كۆڵانه‌كانى هه‌رزانتر كردووه، به‌ڵام بیرى له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌شى له سیتیهكاندا ده‌ژین به‌هه‌مانشێوه بارى دارایی باش نییه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








