
SNN
پێشبینی دەکرێت وڵاتی هیندستان کە گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری برنجە لە جیهاندا هەناردەکردنی بەشێکی زۆری جۆرەکانی برنج بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی رابگرێت ئەوەش نرخی ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزدەکاتەوە.
رۆژنامەی بلومبێرگ بڵاویکردەوە: حکومەتی هیندستان تاوتوێی پلانێک دەکات بۆ راگرتنی هەناردەکردنی ئەو جۆرە برنجانەی کە بەسمەتی نین ئەوەش بەمەبەستی رێگریکردن لە زیادبوونی رێژەی هەڵاوسان و زیاتر گرانبوونی لە ناوخۆدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هۆکاری پشت ئەو بڕیارە رێگریکردنە لە قەیرانی زیاتری ئابووری و مەترسی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە هیندستان لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەیە.
بڕیارەکەی هیندستان بۆ راگرتنی هەناردەی برنج رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت کاریگەری لەسەر لە %80ی برنجی هەناردەی ئەو وڵاتە.
برنج خۆراکی سەرەکی نیوەی دانیشتوانی جیهانە کیشوەری ئاسیا بەکاربەری %90ی برنجی جیهانە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









