وادەی ناردنی بودجە و مووچەی هەرێم لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت

مووچە
SNN
ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەکەن ناردنی بەشی هەرێم لە بوودجەی عێراق پەیوەنستە بە دەرکردنی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەم نزیکانە ئەو رێنماییانە دەردەچن، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکرێت لە ئەگەری دەرنەچوونی رێنماییەکان، بەغدا دەتوانێت هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو پێشینە بۆ هەرێم بنێرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە 18ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەبکات و پشکى موچەى هەرێمیش هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە بنێرێت، کە بڕەکەی 906 ملیار دینارە و تەنیا بۆمووچەیە.
لای خۆیەوە جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی ڕێنمای خەرجکردنی پارە بۆ وەزارەت و پارێزگاکان دەربکات، بەمەش بودجە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە جگە لەو مادە و بڕگانەى کە بە بڕیارى دادگاى فیدراڵى راگیراون تاکو بڕیاردان لەسەریان یەکلایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە 16ى ئەم مانگەوە دەست دەکرێت بە خەرجکردنى بودجەى پەرەپێدادانى پارێزگاکان کە دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینارە و لەگەڵ پارەدارکردنى پرۆژەکان”.
لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەش حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراقە، بۆیە ئەگەر لەم هەفتەیەدا یاسای بودجە جێبەجێنەکرێت، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەبێت بەغداد 800 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات.
لای خۆشیەوە د. نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فرواکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، بابەتی جێبەجێکردنی بودجە تەنیا لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکان ماوەتەوە، لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانای عێراقی.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرا لە هەفتەی رابردوو ئەو رێنماییانە دەربچن، بەڵام دواکەوت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند رۆژەدا رێنماییەکانی بودجە دەربچێت، تا رێنماییش دەرنەچێت ناتوانێت کار بەم بودجە نوێیە بکرێت، لە نێویشیاندا رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.
ئاماژەی بەوەسکرد، دەرنەچوونی ئەم رێنمایانە نابێتە رێگر لە ناردنی 800 ملیاری مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم، بەڵکو وەک و مانگەکانی رابردوو بەغدا دەتوانێت لە رێگەی پێشینەیەکەوە پارەی مووچەی فەرمانبەران بنێرێت تا لە چەند رۆژی داهاتوودا رێنماییەکانی چۆنیەتی خەرجکردنی بودجەی 2023 تا 2025 دەردەچێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








