پۆلیسی راپەڕین: تەرمی منداڵێک دۆزراوەتەوە کە سەرجەم ئەندامانی جەستەی شێوێندراوە

SNN-
پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، تەرمی منداڵێکی هەشت ساڵانیان دۆزیوەتەوە کە سەرجەم ئەندامانی جەستەی شێوێندراوە، دەشڵێت، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ 15ی تەمموزی 2023، هاوڵاتییەکی بەڕەگەز سوری سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لە دژی کەسێکی نەناسراو لەسەر ئەوەی کە بەفێڵی شت کڕین کوڕە هەشت ساڵانەکەی لەماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر.
پۆلیس دەشڵێت:” دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا کە لە ڕەگەزی نێرەو تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتوی ڕانیەیە لە ڕووی دەروونیەوە ناجێگیر”.
راشیگەیاندووە، وای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بەتاوانەکەی، بە وتەی تۆمەتبار بەفێڵی شت کڕین، منداڵە هەشت ساڵانەکەی بردووە بۆ شاخ لە نزیک شاخی هەنجیرە، دوای ئەوە منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پێکهێنانی لیژنەیەک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 16-7-2023) تەرمی منداڵەکەیان لە شاخ دۆزیوەتەوە و لەنزیک تەرمەکەشییەوە، موشارێکییان دۆزیوەتەوە، دواتر تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کراوە و تۆمەتبارەکەش بەگوێرەی مادەی 406 راگیراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









