کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

0
399

SNN-

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەمموزی 2023 بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە، لە سنوورى پارێزگاى کرکووک و ناوچەکانى باشوورى هەرێم کەمێک کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت.

هەروەبا سبەی دووشەممە 17ی تەمموزی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 40 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this