
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Nicholas Kamm / AFP via Getty Images
SNN
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا سێ تۆمه‌تى نوێ ئاراسته‌ى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌و وڵاته ده‌كات و به نامه‌ى فه‌رمیش له‌و سێ تۆمه‌ته ئاگادارى ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ته‌مموز، میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، “جاك سیسمس، راوێژكار له وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا به نامه‌یه‌كى فه‌رمى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكاى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له سێ تۆمه‌تى نوێ كه ئاراسته‌ى كراون كه په‌یوه‌ستن به پێشێلكردنى سێ یاساى فیدراڵى”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى نامه‌كانه‌وه میدیاكانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، “تایبه‌تن به چاوپۆشیكردن له ئه‌نجامدانى كوده‌تا له‌دژى حكومه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، دانانى كارگه‌ریی له‌سه‌ر شاهێدحاڵى كه‌یسه یاساییه‌كانى و به‌كارهێنانیان له قازانجى خۆى، پێشێلكردنى مافه‌كان له‌ژێر چه‌ترى یاساى تایبه‌ت به كه‌سانى ره‌شپێست”.
ئاراسته‌كردنى ئه‌م تۆمه‌تانه له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا له بارگرانیی ئه‌و دوو تۆمه‌ته رزگارى نه‌بووه كه ئاراسته‌ى كرابوون له رابردوودا له‌باره‌ى شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى حكومه‌تى ئه‌مریكا له ماڵه‌كه‌یدا و رووداوى هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن چه‌ندین خۆپیشانده‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2020 له‌به‌رامبه‌ر جۆو بایدن شكستى هێنا و نه‌یتوانى ببێته‌وه سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









