پەرلەمانی عێراق وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگھێشت دەکات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: راگهیاندنى ئهنجوومهنى نوێنهران
SNN
ئەمڕۆ شەممە، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین پلان و بەرنامەیان ھەبووە و جێبەجێیان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلار، بەڵام تائێستا ھیچ یەکێک لەو پلان و بەرنامانە ئەنجامی نەبووە، لەسەرووی ھەمووشیانەوە بڕیاری دیاریکردنی بەھای دۆلار بە 130 ھەزار دینار کە ئەمەش سەرکەوتوو نەبوو.
وتیشی، “بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی ھۆکارە سەرەکییەکانی کۆنترۆڵ نەکردنی بازاڕی دراو و بەردەم دابەزینی بەھای دینار، لەم ھەفتەیەدا تەیف سامی وەزیری دارایی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانگھێشت دەکەن.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









