هۆشدارییه‌كى تووند له رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى تیمى سى پى تى له هه‌رێمى كوردستانى عێراق | فۆتۆ: Kurdsat
SNN
سه‌رۆكى به‌شى مافى مرۆڤى رێكخراوى سى پى تى هێرشى تووند ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێم و ده‌ڵێت: “سیستمێكى تێكشاو و به سیاسیكراوه”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “مادام فه‌رمانى ئازادكردنى ئومێد به‌رۆشكى له‌ده‌ستى سه‌رۆكى حكومه‌تدا بووه، واته فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى ئه‌و و ده‌ستگیركراوانى تر‌ى بادینانیش له‌ده‌ستى ئه‌ودا بووه نه‌وه‌ك دادگا”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 20ى ته‌مموز، دادگاى هه‌ولێر بڕیاریدا به تۆمه‌تى ساخته‌كارى سزاى چوار ساڵ زیندانى به‌سه‌ر شێروان شێروانى، رۆژنامه‌نووسى ده‌ستگیركراوى بادیناندا بسه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى ته‌مموز، رێكخراوى سى پى تى كه رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تیه و چاودێرى پرۆسه‌ى دادگایی سه‌رجه‌م ده‌ستگیر كراوانى بادینانى كردووه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و له‌و باره‌یه‌وه ترودیان فڵۆید، به‌رپرسى به‌شى مافى مرۆڤى سى پى تى رایگه‌یاند، “ئێمه چه‌ندین ره‌خنه و تێبینیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دادگایی كردنى شێروان شێروانى هه‌یه. تێبینى ئه‌وه‌مان كرد كه هۆڵى دادگا كرابووه سه‌ربازگه، زیاتر له 15 چه‌كدار له‌نێو هۆڵى دادگا ئاماده‌بوون، له ده‌ره‌وه‌ش زیاتر، چۆن ده‌كرێت كه‌سێك له ژینگه‌ییه‌كى سه‌ربازى ئاوهادا بتوانێت به‌رگریی له خۆى بكات. هه‌روه‌ها تێبینى ئه‌وه‌مان كرد كه دادگایه‌كى عادیلانه نه‌بوو و پرۆسه‌یه‌كى یه‌كجار نا دادپه‌روه‌رى بوو، چونكه پارێزه‌ره‌كانى تۆمه‌تبار نه‌یاتوانى په‌ڕاوى دادگا و لێكۆڵینه‌وه پێش دادگاییه‌كه چین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مافى مرۆڤى سى پیتى له‌باره‌ى ئه‌و حوكمه‌ى سه‌پێنرا به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا وتى: “تێبینى ئه‌وه‌مان كرد، حوكمدانێكى یه‌كجار نادادپه‌روه‌رانه بوو. هاوكات ئه‌و شاهێدانه‌ى كه له‌نێو دادگادا ئاماده‌بوون، هه‌موویان بێتاوانى شێروان شێروانیان سه‌لماندا، چونكه ئه‌وان پشتڕاستیان كرده‌وه كه ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه شێروان شێروان له‌برى ئه‌وان واژوو بكات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شاهێده‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر كرده‌وه كه هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه به‌هۆى كاره‌كه‌ى شێروان شێروانیه‌وه سزا نه‌دراوه. له دادگایه‌كه‌دا نوێنه‌رى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر وتى: به‌هۆى كاره‌كه‌ى شێروان شێروانیه‌وه متمانه و ئابڕومان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه، ئێمه ده‌پرسین، چۆن ده‌كرێت نووسراوێك كه له‌نێو زیندانه‌كه ده‌رنه‌چووه ئابڕووى ده‌زگایه‌ك بخاته مه‌ترسییه‌وه؟”.
ترودیان فڵۆید باسى له‌وه‌شكرد، “له هه‌رێمى كوردستان سیستمى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ نییه، كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونى حزبه سیاسیه‌كان. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دادگا به‌كارده‌هێنێت وه‌ك چه‌كێك بۆ سه‌ركوت و سته‌مكردن له ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى كارى میدیایی له هه‌رێمى كوردستان. نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت: سیستمى دادوه‌رى هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام وه‌ك بینیمان ئومێد به‌رۆشكى له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا رفێنرا، پاشان به فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى ئازادكرا، ئه‌مه كوێى سه‌ربه‌خۆییه؟! كه بڕیارى ئازادكردن به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانى بێت واته بڕیارى ده‌ستگیر كردنیش به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانیه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه دادگا هیچ رۆڵێكى نییه”.
سه‌رۆكى به‌شى مافى مرۆڤى سى پى تى نیگه‌رانیه‌كانى نه‌شارده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمه زۆر نیگه‌رانین و پێمانوایه ئه‌جێندایه‌كى سیاسى باڵا ته‌نانه‌ت له بڕیارى سه‌رۆكى هه‌رێمیش باڵاتر له‌پشت بڕیارى دادگاوه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى ده‌توانن له زینداندا بیانهێڵنه‌وه. شێروان شێروانى و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان، به ئامانج گیراون، هه‌رێمى كوردستان شوێنێكى سه‌لامه‌ت نییه بۆ ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانه‌ى كه دژى نادادى قسه ده‌كه‌ن. بۆ نمونه، له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا نۆ رۆژنامه‌نووس هه‌رێمى كوردستانیان به‌جێهێشتووه، به‌هۆى هه‌بوونى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆیان و خێزانه‌كانیان”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ترودیان فڵۆید وتیشى: “له دادگا شێروان شێروانى وتى: من نه‌شكاوم، ئێوه له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ى من شكاون، ئێمه هه‌مان قسه‌ى شێروان شێروانى دووباره ده‌كه‌ینه‌وه پێمانوایه كه سیستمى دادوه‌رى شكاوه و سه‌ربه‌خۆ نییه. هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سیستمى دادوه‌ریی له هه‌ر شوێنێك هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سیستمى دادوه‌رى له هه‌موو شوێنێك، بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێته‌ده‌نگ”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









