تیافۆ هه‌وڵده‌دات ره‌شپێستی زیاتر بخاته نێو جیهانی تێنسی سه‌رزه‌وی

تیافۆ
SNN Sport
فرانسیس تیافۆ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌مریكی توانی ژیانی دایك وباوكه كۆچكهرهكهیان بگۆرێت به هۆی كاروانی پیشه‌گه‌ریانه‌ی له جیهانی تێنسی سه‌ر زه‌وی و هیواداره ره‌شپێستی زیاتر راكێشێته نیو جیهانی یارییه‌كه .
دایك و باوكی تیافۆی ته‌مەن 22 ساڵ كه له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوسترالیا له 2019 سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، له سیرالیۆنه‌وه كۆچیان كردووه .
باوكی كرێكارێكی ساكار بوو له سه‌نته‌رێكی تێنسی سه‌ر زه‌وی ، له به‌رامبه‌ردا دایكی ناچار بوو شه‌فتێک كار بكات وه‌كو په‌ره‌ستار بۆ یارمه‌تی دان و به خێوكردنی خێزان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی .
باشترین پۆڵێن که تیافۆ گه‌یشت پێی ریزبه‌ندی 29 بوو له سه‌ر ئاستی جیهان ، پاش سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی هه‌شت له پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی رابردوو له ملبۆرن پارك و تا ئێستا نزیكه‌ی 3،5 ملیون دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه له پاره‌ی خه‌ڵاته‌كان .
تیافۆ به پێگه‌ی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی تێنسی سه‌رزه‌وی له تۆڕی ئینتەرنێت راگەیاندووە كه ده‌یەوێت ببێته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ كه‌سانی تر .
ئه‌و یاریزانه ئه‌مریكییه لاوه وتی ” ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی وا باسم بكه‌ن كه ئه‌و كه‌سه‌م كه بایه‌خ به هانده‌ران ده‌دات كه ده‌وێت كه‌له‌پورێكی دیار جێبهیلێت”.
هه‌روه‌ها وتی ” ئامانجم ئه‌وه‌یه یارمه‌تیدانی ره‌شپێستی زیاتر له سه‌ر یاریكردنی تێنس و ببمه نمونه‌یه‌ك لاسایی بكرێته‌وه “.
پاش گه‌یشتنی بۆ قۆناغی هه‌شت له پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه تیافۆ پێش 10 ساڵ به‌ڵێنی به دایك وباوكی داوه به گۆرینی ژیانیان .
تیافۆ دووپاتی كرده‌وه كه تێنسی زۆر خۆشویستووه ، سەرەڕای ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌م وه‌رزشه ناچاربووه له منداڵی‌دا ده‌ستبه‌رداری زۆر شت ببێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به سینگێكی فراوانه‌وه و دڵخۆشییه‌وه ئه‌وه‌ی قبوڵكردووه .
سه‌باره‌ت به‌وه وتی ” ده‌بێت( كاروانی پیشه‌گه‌ری ) پێشینه بێت ، بۆیه پێویسته له سه‌رت ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێک بابه‌ت ببیت به‌ڵام سەرەڕای هه‌موو ئه‌و شتانه چێژم له‌و كاره ده‌بینی و ئه‌مه‌ش خواستم بوو .
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









