
هێزە ئەمنییەکانی هەرێم
SNN–
وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی تا 15/06/2020 درێژکردەوە
لەبڕیارێکی نوێدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی تا رۆژی 15ی حوزەیران درێژکردەوە.
لەبڕیارەکەدا هاتووە:
بەردەوامبوونی راگرتنی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵبجە و ئیدارە سەربەخۆکان تا رۆژی 15ی مانگی داهاتوو درێژ کراوەتەوە.
هاوکات ئەو هاووڵاتییانەی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم دێنەوە لەسەر ئەکی خۆیان بۆ 48 کاتژمێر کەرەنتینە دەکرێن و تێچووی پشکنینەکە دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان.
بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی و لە کاتی پێویست، هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم بکەن.
هەروەک هاووڵاتیان نابێت پرسە دابنێن تەنانەت لە ناو ماڵیش، گەر ئەو کارە بکەن، بە بڕی 2 ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: “پێویستە خەڵک پابەند بن بە رێککارەکانی خۆپارێزی و دووریی نێوان هاووڵاتیان 1.5مەتر کەمتر نەبێت و لە فرۆشگەکان و شوێنە خزمەتگوزارییەکان دەمامک بەکاربهێنن”.
سەبارەت بە هێڵەکانی گواستنەوە، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “دەبێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی رێگە بە سەرنشین نەدەن بێ دەمامک لە ئۆتۆمبێلەکەی سواربێت و بە پێچەوانەوە بە بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر حاڵەتێک شۆفێرەکە سزادەدرێت”.



نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









