ئێران دەیەوێت بەشێوەیەکی جیاواز لەعێراق دەربکەوێتەوە

قاسم سلێمانی و ژمارەیەک فەرماندەی سوپای قودس پێش کوژرانی
SNN-
دوای کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، هەوڵی دبلۆماتی هەیە لەپشت پەردەوە تا ئێران چاو بە سیاسەتەکانی خۆیدا بخشێنێتەوە و دەیەوێت بەشێوەیەکی جیاواز لەعێراق دەربکەوێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەداوە ئامانجی تاران ئەوەی بەستەڵەکی سیاسی خۆی لەعێراق بشکێنێت و پڕۆسەی چۆڵکردنی عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە خێراتر بکرێت کە ژمارەیان 5 هەزار سەربازە.
بەرپرسێکی باڵای ئێران قسەی بۆ رۆیتەرز کردووە و دەڵێت: “هەندێکجار بۆ ئەوەی پلانەکانت سەر بگرن، پێویستە هەنگاوێک بەرەو دواوە بێیت”.
وتیشی: “ئێمە دەمانەوێت ئەمریکا عێراق جێبێڵێت، بۆیە بوونی پشێویی دەکاتە بیانوو ناڕوات، لەبەرئەوە دەبێت عێراق سەقامگیر بێت”.
بەپێی سەرچاوەکانی راپۆرتەکە، پەرپرسانی ئێران بەمدواییانە لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبوونەتەوە و فشاریان کردووە تا ئەو بەستەڵەکە سیاسییەی دوای کوژرانی قاسم سلێمانی هاتۆتە ئاراوە بتوێتەوە”.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە کە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق رەتیکردۆتەوە پاڵێوراوانی حیزبەکانی پەنای ئێران بچنە شوێنەکەی عەبدولمەهدی بەهۆی ئەوەی دژی کورد و سووننە بووە ستراتیژیان.
راپۆرتەکەی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە کە لەمانگی ئازاری رابردوو عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەردانی سەرۆککۆماری عێراقی کردووە و وتوێتی: “رێز لە سەروەریی عێراق دەگرین و پەیوەندیمان نییە پێتانەوە کێ دیاریدەکەن بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق”.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دوای پێدانی متمانە بە مستەفا کازمی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەعێراق حیزبەکانی شیعەی هانداوە پشتیوانی حکومەتی نوێی عێراق بن و نەبنەهۆی پشێویی.
بەپێی دەرهاویشتەی نووسەری راپۆرتەکە، لەئێستادا ئێران دەیەوێت ململانێ سەربازی و چەکدارییەکانی لەگەڵ ئەمریکا رابگرێت گەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت، تا تاران خۆی رێکبخاتەوە لەبەرگێکی نوێدا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









