
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئاژانسى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى دره‌نگانى شه‌وى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێنج خاڵى سه‌ره‌كى رێككه‌وتوون.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى حوزه‌یران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك به‌بێ بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه ئاشكراى كرد، “هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتوون و هه‌فته‌ى داهاتوو شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم له بودجه‌دا ده‌گه‌ن و ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت”.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و ئاشكراى كرد، “لە رێککەوتنەکەدا جێبەجێکردنی ئەو شتانەی لە مادەی 12/ دووەم/ج دا هاتووە، کە تێیدا حکومەتی هەرێم دەبێت نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکات، دواتر وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەڵێن دەدات قەرەبووی حکومەتی هەرێم بکاتەوە بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو نەوتەی کە بەڕاستی لە هەرێمەوە وەرگیراوە، تێچووی بەرمیلێک بەپێی تێکڕای تێچوونەکە حیسابی بۆ دەکرێت وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، وەک لە دەقی یاساکەدا هاتووە.”.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه، “هەروەها لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە حکومەتی هەرێم سەرجەم داهاتە نا نەوتییەکان بە ڕێژەی لەسەدا سەد رادەست بکات، و بیخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی لە بانکی ناوەندی بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی”.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە “وەزارەتی دارایی 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم وەردەگرێت، هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق ئەوانی تر کە دەرچەی سنوورییان هەیە و بەپێی مادەی 21/دووەم، لە بودجەی فیدراڵیدا ڕێژەیەکی لەو شێوەیە وەردەگرن”.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “به‌شێكى تر‌ى رێککەوتنەکە بریتی بوو لە پێکهێنانی لیژنەیەک لە هەردوو لایەن بۆ بەدواداچوون بۆ داهاتە نا نەوتییەکانی هەرێم، بەو مەرجەی لە ماوەی مانگێکدا بە پێی یاسای بودجە کارەکانی تەواو بکات”
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









