
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانیی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامى شاندى یه‌كێتى بوو له كۆتا سه‌ردانیاندا بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانى سه‌ردانى شاندى یه‌كێتى بۆ به‌غدا بریتیه له ناردنى بودجه‌ى هه‌رێم، ده‌شڵێت: “یه‌كێتى ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌ركاتێك بكرێت، به‌ڵام ئێمه رێگه‌ناده‌ین كڵاو بكرێته سه‌رمان”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى حوزه‌یران، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامى ئه‌و شانده‌ى یه‌كێتى بوو كه به سه‌ركردایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى چوونه به‌غدا له چه‌ند رۆژى رابردوودا به میدیاى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه شاندى یه‌كێتى له به‌غدا باسى لێوه‌كرد، بریتیه له ناردنى پشكى بودجه‌ى هاووڵاتییانى هه‌رێم، چونكه ئه‌و بودجه‌یه جێگیر كراوه و پێویسته بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و مافى هاووڵاتیانى هه‌رێم بدرێت. یه‌كێك له ئه‌نجامى سه‌ردانى شانده‌كه بریتیه له، ناردنى بودجه و مووچه‌ى هاووڵاتیان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى شاندى یه‌كێتى باسى له ئه‌و پرسانه‌ى تر كرد كه شانده‌كه‌ى یه‌كێتى له به‌غدا تاوتوێیان كردون و وتیشى: “بابه‌تى هه‌ڵبژاردن یه‌كێكى تر له‌و بابه‌تانه بوو، چونكه ئێمه كۆمسیۆنه‌كه‌مان به‌سه‌ر چووه و كۆمسیۆنى عێراق ساڵى داهاتوو به‌سه‌رده‌چێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا حزبه‌كه‌ى ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن؟ سه‌عدى پیره جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “یه‌كێتى له هه‌ر كاتێكدا هه‌ڵبژاردن بكرێت ئاماده‌یه و پێشوازى لێده‌كات. به‌داخه‌وه تووشى شۆك بووین كه بيستمان وا له به‌رپرسانى عێراق تێگه‌یه‌نراوه كه یه‌كێتى نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، له‌كاتێكدا ئێمه هه‌میشه پێشوازى خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كردووه”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، “یه‌كێتى ئه‌وه‌ى كه قبوڵى نییه، بریتیه له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به قازانجى لایه‌نێك، ئه‌وه‌ى قبوڵى نییه بریتیه له نه‌بوونى لیستێكى خاوێنى ده‌نگده‌ران، رێگه‌ناده‌ن به‌ناوى هه‌ڵبژاردنه‌وه كڵاو بكرێته‌سه‌رمان”.
سه‌عدى پیره باس له‌وه‌شده‌كات، “ناكرێت هه‌ڵبژاردن به قازانجى لایه‌نێك و به ویستى لایه‌نێك بكرێت، چونكه هه‌ڵبژاردنى راسته‌قینه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









