به‌ریتانیا سه‌دان خه‌یمه ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كۆچى نایاسایی ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵێك كۆچبه‌ر له‌ناو ده‌ریادا | فۆتۆ: BPS
SNN
وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا سه‌دان خه‌یمه‌ى ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌نێو سه‌ربازگه كۆنه‌كانى وڵاته‌كه‌ى دایانبنێت و 2 هه‌زار كۆچبه‌ریان تێبكات.
له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌ك كۆچبه‌رى نایاسایی روویان له وڵاتى به‌ریتانیا ده‌كرد له‌نێو هۆتێله‌كان ده‌مانه‌وه تاوه‌كو كه‌یسه‌كه‌یان یه‌كلاده‌بوویه‌وه، به‌ڵام به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا چیتر كه‌سانى كۆچبه‌ر ناچار ده‌كرێن له‌نێو خه‌یمه‌دا بمێننه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى تایمز، “له چوارچێوه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆچى نایاسایی، حكومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ستیكردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌ربازگه‌كانى وڵاته‌كه‌ى تاوه‌كو وه‌ك كه‌مپى په‌نابه‌ران به‌كاریان بهێنێت”.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “له ئێستادا سه‌دان خه‌یمه خه‌یمه ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌نێو سه‌ربازگه كۆنه‌كاندا دابنرێن و له 1ى ئابى 2023ه‌وه چیتر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كۆچبه‌رن و كه‌یسه‌كه‌یان یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه ناچارده‌كرێن له‌و خه‌یمانه‌دا بژین”.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌رزارى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا كه نه‌یویستووه ناوى خۆى ئاشكرا بكات گواستوویه‌تیه‌وه، “ئەم سێ مانگەی داهاتوو زۆر مەترسیدارە، چونکە زۆرترین کۆچبەر هەوڵ دەدەن بە چووپ روو لە بەریتانیا بکەن و ئەگەری هەیە رێژەی کۆچی نایاسیای زۆر زیاد بکات، بۆیە ناکرێت ئێمە هەمیشە هۆتێلەکان بەکار بێنن بۆ مانەوەی کۆچبەران، وە دابین کردنی خێمە بۆ مانەوەی کۆچبەران کارێکی خراپ نیيە، چەندین وڵاتی دیکەیش ئەمەی کردووە”.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى سكاى نیوزى به‌ریتانى، “لە ئێستادا زیاتر لە 51 هه‌زار کۆچبەر لە هۆتێلەکاندا دەمێننەوە کە تێچووی رۆژانەیان 6 ملیۆن پاوەندە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









