ورده‌كارى كوشتنى دوو ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یانه‌وه له سۆران

وێنه‌ى به‌رده‌م ماڵى ئه‌و هاووڵاتیه‌ى كه دوو هاوسه‌ره‌كه‌ى كوشت | فۆتۆ: Rudaw
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى سۆران پیاوێك هه‌ردوو هاوژینه‌كه‌ى خۆى به چه‌كى تاپڕ كوشت، به پێى زانیارییه‌كانیش، “پیاوه‌كه پێشتر ئازارى هاوژینه‌كانیداوه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ته‌مموز، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كانى قه‌زاى ناوه‌ندى ئیداره‌ى سۆران پیاوێك هه‌ستا به كوشتنى دوو هاوژینه‌كه‌ى و دواتر خۆى راده‌ستى پۆلیس كرد.
شه‌ماڵ دێوار، وته‌بێژى پۆلیسى سۆران له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه به SNNى راگه‌یاند، “تۆمه‌تباره‌كه خۆى راده‌ستى یاسا كردووه و به‌پێى مادده‌ى 105 له یاساى سزادانى عێراقى كه تایبه‌ته به كوشتنى به ئه‌نقه‌ست ده‌ستگیر كراوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “تۆمه‌تباره‌كه به‌رده‌وام تووندوتیژى به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كانى كردووه، سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانى به نه‌وت سووتاندووه و رێگه‌ى نه‌داوه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، بۆیه به‌شێك له جه‌سته‌ى كرم تێیداوه”.
به وته‌ى شیروان خالید، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سۆران به SNNى راگه‌یاند، “ماوه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر تۆمه‌تباره‌كه سكاڵایه‌كى له‌لایى ئێمه له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به تۆمه‌تى رێگه‌گرتن له هاوژینه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى بچێته‌وه ماڵى باوكى”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا پێشتر سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه تۆماركراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە کەوا دوو ئافرەت بەهۆی بەکار هێنانی چەک بەرامبەریان گیانیان لەدەستداوە دەست بەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناوشار لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر گەیشتە شوێنی روداو بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران هەردوو تەرمەکان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران کرد بەشی پۆلیسی چالاکی مەدەنیەکانی سۆران لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە. ئەم هاوڵاتیە هیج سکالایەکی یاسای لای ئێمە لەسەر تۆمار نەکراوە و هیج فەرمانێکی گرتنی لای ئێمە نەبووە و نیە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









