هۆشدارییهكى تووند له رێكخراوێكى نێودهوڵهتیهوه بۆ حكومهتى ههرێم

مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
رێکخەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای کۆمیتەى پاراستنى رۆژنامهنووسان (CPJ) رایدهگهیهنێت، ههرێمى كوردستان لهدواى سووریا تاكه شوێنه لهنێو وڵاتانى سهر دهریاى ناوهڕاست كه رۆژنامهنووسى له زینداندا هێشتووهتهوه”.
رۆژى 20ى تهمموز، رۆژنامهنووس شێروان شێروانى كه نزیكهى چوار ساڵه له زینداندایه دادگایی كرایهوه، ئهم جاره به تۆمهتى ساختهكردنى واژووى هاوڕێكانى چوار ساڵ زیندانى بۆ بڕدرایهوه. شێروان شێروان بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بەپێی ماددەی(295) لە یاسای سزادانی عێراقی، بە تۆمەتی (تزویر المحررات العادیە)، هەروەها بۆ ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ بەپێی ماددەی(298) لە یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی (استعمال محرر مزور) سزادرا.”
ئهمڕۆ سێشهممه 1ى ئاب، شەریف مەنسوڕ، رێکخەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای کۆمیتەى پاراستنى رۆژنامهنووسان (CPJ) لهبارهى كهیسى ئهو رۆژنامهنووسهوه به دهنگى ئهمریكاى راگهیاند، “ئێمە ساڵانێکە زۆرە نیگەرانین لە تێکچوونی ئازادی رۆژنامەگەری لە سەردەمی ئەم حکومەتەدا، بەڵام لە رابردوودا دەمانگوت بەڵێ لەوانەیە باشتربن لە چاو شوێنەکانی تری عێراقەوە، رەنگە باشتربن لە شوێنەکانی تری ناوچەی لێڤانت (وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست)، بەڵام لە ئێستادا تاکە شوێن، لە ناوچەی لێڤانت بێجگە لە سوریا کە ڕۆژنامەوانی لە زینداندا هێشتووەتەوە عێراقە و کوردستانی عێراقە نەک بەغدا.”
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJیش چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوە دەکات و لهوبارهیهوه شەریف مەنسوڕ وتیشى: “ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین ببینین کاتێک پێداچوونەوەکە بکرێت ئەو تۆمەتانە لە دادگا رەتبکرێنەوە. دەمەوێت دڵنیاش بم لەوەی ئەم پێداچوونەوەیە پێش 7ی مانگی نۆ رووبدات کە کاتی ئازادکردنی شێروانییە لە سەر تۆمەتەکانی پێشتر.”
رێکخراوی رۆژنامەوانانی بێسنووریش (RSF) هەفتەی رابردوو ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆسێی شێروان شێروانی بڵاوکردەوە كه تێیدا هاتووه، “کوردستانی عێراق تا ئەم دواییانەش تا ئەندازەیەک پارێزراو بوو بۆ رۆژنامهنووسان، بەڵام RSF لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە دەستگیرکردنی نزیکەی 20 رۆژنامەوانی تۆمارکردووە. رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو ئاماژەن بۆ پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان”.
جۆنەتەر داگەر، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی رۆژنامەوانانی بێسنوور دهڵێت: “بەکارهێنانی ئەو نامەیەی کە پەیوەندی بە ئازادکردنی بە مەرجی شێروان شێروانی، وەک بنەمایەک بۆ سزادانی چوار ساڵی دیکەی زیندانی، رێگەیەکی تۆڵەسەندنەوەی دڵڕەقانەیە بوو بۆ سزادانی رۆژنامەنووسێک کە رەتیدەکاتەوە بێدەنگ بێت، تەنانەت لە زیندانیشەوە. لە هەمان کاتدا دەستگیرکردنی هاوکارەکەی ئومێد بەرۆشکی، و هەموو دەستگیرکردنە هەڕەمەکییەکانی رۆژنامەنووسانی دیکە و ئەو هەلومەرجەی کە تێیدا ئەنجام دراون، ئازادی رۆژنامەگەری بنکۆڵ دەکات و هەڕەشەیە بۆ ئەوانەی لە دەرەوەن و هێشتا بە ئازادانە رای خۆیان دەردەبڕن. پێویستە ئەم جۆرە کردەوە تۆقاندنانە بوەستن و شێروان شێروانی و سەرجەم رۆژنامەنووسانی دیکەی دەستبەسەرکراو ئازاد بکرێن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









