ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنى پشكى هه‌رێم ده‌دات

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئاب، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام ده‌دات. به‌پێى زانیارییه‌كان، “یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق، ئه‌مڕۆ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌رناردنى پشكى هه‌رێم ده‌درێت”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌كاتێكدایه كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو شاندێكى ته‌كنیكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان سه‌ردانى به‌غدایان كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆببنه‌وه. دواتر له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایی عێراق كۆببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “شاندى ته‌كنیكى حكومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دانانى پشكى هه‌رێم له هه‌ژمارى بانكى و وه‌رگرتنه‌وه‌ى، به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى هه‌رێم بۆ 125 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه په‌یوه‌ست به پشكى هه‌رێم ده‌كه‌ن”.
سه‌ردانى شاندى هه‌رێم هاوكاته له‌گه‌ڵ دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، چونكه ماوه‌ى 44 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتاش چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانن.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









