“هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە بەڵام گوێیان لێنەگرتین”

تونێلی دەربەندیخان
SNN-
ئێوارهی دوێنێ سێشهممه له سنوری قهزای دهربهندیخان رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سهنی و بارههڵگرێكدا روویدا و بههۆیهوه پێنج كهس گیانیان لهدهستدا كه سهرجهمیان ئهندامی یهك خێزان بون، هاتوچۆی دهربهندیخانیش دەڵێت:” هەرچەندە داوامانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی لێدەکەوێتەوە، بەڵام گوێیان لێنەگرتین”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆژەی قیرتاوکردنی بەردەم تونێل و نالەباری هەڵکەوتەو هەلومەرجی ڕێگا بەدیلەکانی سنورەکەمان و کارکردن لە رێگای ناوتاق و بەردەم تونێل لەیەک کاتدا بێگومان دەبێت چاوەڕێی کارەسات بکەین”.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهۆی کەمتەرخەمیان لە ئاست بەرپرساریەتی و ڕێکنەخستنی کات و پچڕ پچڕ ئەنجامدانی پڕۆژەکان، ماوە ماوە داخستنی تونێلەکەی لێدەکەوێتەوە لەکاتێکدا دەکرێ یەکجار بۆ فەترەیەکی زەمەنی دیاریکراو تونێڵ دابخرێت و پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە تونێلەکە ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی ناچار نەبین ماوە ماوە تونێڵەکە دابخەین.
دەشڵێت:” سەرەڕای ئەوەش ڕاوێژنەکردن وگوێ پێنەدان بە هۆشدارییەکانی ئێمە لە مەترسی و دەرهاویشتەکانی داخستنی تونێڵەکە، چونکە ئێمە بە ڕاستی هاوارمان کرد کە ئێستا وەرزی هاوینە و سەختی شاخی بەرانان و لۆدو قورسایی لەسەر ڕێگاکە کارساتی لێدەکەوێتەوە و لەم کاتەدا کە ڕێگای ناوتاقیش کاری تێدا دەکرێ داخستنی تونێڵ باش نابێ. پێشنیارمان کرد هەر جارەو سایدێک قیرتاو بکرێ، بەڵام گوتیان بەهۆی ئەوەی بەردەم تونێڵەکە قیرتاو دەکرێ ناکرێ ئۆتۆمبێل بەسەریدا بڕوات، چونکە تێک دەچێتەوە بەداخەوە ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە و لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە شاخی بەرانان روویداو بەهۆیەوە پێنج ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە تونێلی دەربەندیخان بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامەکەوە داخراوە و بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە بکرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









