نوێترین زانیاری لەبارەی دابەزینی پلەكانی گەرما و وادەی دەستپیكردنی باران بارین

کەشوهەوا
SNN-عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و هەوایەكی فێنك ناوچەكە دەگرێتەوە، هاوكات لە كۆتایی ئەم مانگەشدا بارانبارین بەڕێوەیە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی بارانبارین لەم مانگە و لە مانگی داهاتوو بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاتر دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی هەڵكردنی هەوایەكی فێنك كە ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما نزیم بوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و ئەو پلەگەرما بەرزییەی كە لەمانگی ڕابردوو تۆماركرا دووبارە نابێتەوە لەمساڵدا و بەردەوام كەشوهەوا بەرەو فێنك بوونی زیاتر دەڕوات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بارانبارین لەم مانگەدا دەركەوتوە بەجۆرێك كە تا كۆتایی ئەم مانگە بەشێوەی هەڕەمەكی باران ببارێت، هاوكات لەم مانگە و مانگی داهاتووش بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو بارانی زیاتر تێدا بن بەشێوەی ناسەقامگیری كەشوهەوا بەڵام بەگشتی مانگی داهاتوو ڕێژەی باران بارینی زیاتر دوەبێت لەم مانگە هاوكات مانگی 10ی ئەمساڵیش بارانی سەرتاسەری تێدا دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما دۆخەكە بەرەو باشتربوون هەنگاو دەنێت و قۆناغ بەقۆناغ حاڵەتەكان و شەپۆلەكا ن گشتگیرو باشتر دەبن و نەخشەكانی كەشوهەواش ئەوە نیشاندەدەن كە باران بارین لەم ساڵدا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر باشتر دەبیت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
11 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
35 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
11 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
35 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









