
مووچە
SNN
کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەو پارەیەى بەغداد رەوانەى کردبوو رادەستى لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى رادەستى وەزارەتى درایی کراوە، دەشڵێت: “حکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادو جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.”
دەقى راگەیەنراوەکە:
دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 2ی ئاب بڕی (598 ) ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3ی ئاب لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو ڕەوانەی بانکەکان دەکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی موچە.
لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە 940ملیار دینارە تەنها بۆ موچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دام و دەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچوی بەرهەمهێنانی کارەبا.
بۆ هەموو لایەکی رون دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەند نەبون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.
ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە 1 ترلیۆن و 374 ملیار دینارە، تەنها بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە 906 ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە.
بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بو یەک ترلیۆن و 174 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجە و هەمو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەنێوان هەردولا ئەنجام دراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








