
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بڕیاربوو سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت، بەڵام دواتر بە بڕیاری وەزیری دارایی بڕیاری دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە راگیرا.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاند کە بڕیاردرابوو سبەی پێنج شەممە 3-8-2023 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.
وتیشی، رێکارەکانی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە تەواو بووە و لە کۆتا ساتەکاندا وەزیری دارایی داوای کردووە، تا گەیشتنی تەواوی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکرێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەغدا لە کۆی 906 ملیار دینار ئەمڕۆ 598 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









