مایکڵ رۆبن: مه‌سرور بارزانى “خۆڕاگر” چۆن به شوێنپێى سه‌دام حسێن و ئید ئه‌میندا ده‌چێته‌وه بۆ ناو كونه بۆر

SNN-
مایكڵ رۆبن نووسەری ئەمریکی لە وتارێکیدا کە لەدامەزاروەی ئەمریکی ئینتەر پرایس (AIE) بڵاویکردووەتەتەوە بەراوردی دەسەڵاتی سەدام حسێن و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت: مەسرور بارزانی دەیەوێت لە رێگەی بەرهەمهێنانی فیلمێكى دۆكیۆمێنتارییهوه وەسف و سەنا و پیاهەڵدانی خۆی بکات وەک چۆن له ساڵى 1980، سه‌دام حسێن ئه‌و چه‌قۆكێشه بێ ڕهچهڵهكهى كه توانى بچێته لوتكه‌ى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتى عێراق، پاڵپشتى دارایی دراماى “رۆژه درێژه‌كان”ى كرد. کە تەنها ئامانجی ئەوەبوو ده‌یویست رۆڵ و شكۆمه‌ندى خۆى به‌رزبنرخێنێت له هه‌وڵى كوشتنى عه‌بدولكه‌ریم قاسمى سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق له ساڵى 1959. ئه‌مه به زانینى ئه‌وه‌ى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌دام حسێن زوو فیشهكهكهى ته‌قاند هه‌موو ئۆپراسیۆنى كوشتنى عه‌بدولكه‌ریم قاسم شكستیهێنا.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا دەشڵێت: له‌وانه‌یه مه‌سرور بارزانى قه‌ناعه‌تى به‌وه كردبێت كه ده‌كرێت فیلمێك كه تێیدا ژیری و دهوڵهتمهداریى ئەوی تێدا نیشاندراوه یارمه‌تى جوانكردنى وێنه‌كه‌ى له‌نێو خه‌ڵكدا بدات، به‌ڵام زۆر به‌ڕوونى ئه‌وه ده‌زانێت كه خۆشه‌ویست و به‌ناو بانگ نییه، به‌تایبه‌ت به به‌راورد به نێچیرڤان بارزانى ئامۆزاى كه ئێستا به‌ناو سه‌رۆكى هه‌رێمه. له‌دواى هه‌موو ئه‌مانه، قورسه بڵێین هه‌موو شتێك باشه، به‌تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و راستیه‌ى، له سایه‌ى ئه‌و دهسهڵاتدارییهى كه مه‌سرور بارزانى له‌ناو كۆشكه‌كانیدا ده‌یكات گه‌نجانى كورد هاوشانى خه‌ڵكى ئه‌فغانستان و سووریا كه شه‌ڕ كاولى كردون روو له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و دارستانه به‌ستووه‌كانى بێلارووسیا ده‌كه‌ن.
هەروەها وه‌ك چۆن بۆ ئید ئه‌مین و سه‌دام حسێن كارى نه‌كرد، سوراوكردن له هه‌ندێك له به‌رازه‌كان نایه‌ت. ئێستا كورده‌كان زۆر به روونى داواى هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن كه بارزانى نه‌یتوانى له‌باره‌یانه‌وه خۆڕاگر بێت: له‌كاتێكدا كه مووچه‌كه‌ى ئه‌وان نادرێت، داهاتى بارزانى هه‌رگیز ناوه‌ستێت. له‌كاتێكدا كه كورده‌كان له‌به‌رده‌م پله‌ى گه‌رماى تاقه‌تپڕوكێن و بێكارهبایدا ئازار ده‌چێژن، كاره‌باى كۆشكه‌كه‌ى بارزانى هه‌رگیز نابڕێت و هه‌رگیزیش نا‌بینیت كه حه‌وزى ئاوه‌كانیان ئاوى لێببڕێت. له‌كاتێكدا كه توركیا گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان راده‌گرێت، فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ى بارزانى به ئاسانى گه‌شت ده‌كات و تووشى هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت. مه‌سرور هه‌رگیز خۆڕاگر نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وانه خۆڕاگرن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى ئه‌ودا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، سه‌بر و تهحامولى ئه‌م خه‌ڵكانه‌ش تا كه‌ى بڕده‌كات؟! هه‌ر ئه‌وه‌ى كه مه‌سرور بۆ شاردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كانى فیلم به‌رهه‌مده‌هێنێت، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ده‌زانێت، په‌تى ته‌حه‌مولى خه‌ڵك باریك بووه‌ته‌وه.
تەواوی نووسینەکەی مایكڵ ڕۆبن
ده‌یان ساڵه چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتدارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا فیلم به‌رهه‌مده‌هێنن و كاروانى ئۆتۆمبێلى دوورودرێژ شوێن خۆیان ده‌خه‌ن كه زۆر دوورودرێژترن له كاروانى ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌یه‌كى خه‌یاڵى له خۆیان دروستبكه‌ن و شكۆ به خۆیان ببه‌خشن. پێده‌چێت، دروستكردنى ئه‌م چیرۆكانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه بگرێت كه ده‌یانه‌وێت كه‌موكورتى و عه‌یب و عاره‌كانیان دابپۆشن.
له ساڵى 1974، “ئید ئه‌مین دادا”، دیكتاتۆر و خوێنڕێژى ئۆگهندى، ده‌رهێنه‌رى سویسرى باربێت شراودهرى راسپارد كه دێكیۆمێنتارییهكى له‌سه‌ر به‌رهه‌مبهێنێت. ناوى دۆكیۆمێنتارییه‌كه بریتی‌بوو له، “جه‌نه‌ڕاڵ ئید ئه‌مین دادا: وێنه‌یه‌كى خود كێشراو”. كورته‌یه‌كى فیلمه دێكیۆمێنتارییهكه له ئۆگه‌ندا په‌خشكرا، پاشان شراودهر هه‌ستا به په‌خشكردنى ته‌واوى دێكیۆمێنتارییهكه له فێستیڤاڵى فیلمى كان. له‌م ساڵانه‌ى دوایدا، “ئید” تاده‌هات دڕه‌نده‌تر و پێشبینینهكراوتر ده‌بوو، ئه‌و بڕیارانهشى له دادگاكانى ده‌رده‌چوون تا ده‌هات سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر و نا عادیلانه‌تر ده‌بوون. وه‌ك زۆرێك له دیكتاتۆره‌كانى تر كه خه‌یاڵ و راستى لێكجیاناكهنهوه، خۆى له دوورخستنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بینییه‌وه و به ئاشكرا گاڵته‌ى پێده‌كرا.
له ساڵى 1980، سه‌دام حسێن ئه‌و چه‌قۆكێشه بێ ڕهچهڵهكهى كه توانى بچێته لوتكه‌ى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتى عێراق، پاڵپشتى دارایی دراماى “رۆژه درێژه‌كان”ى كرد. ئه‌م درامایه له‌لایه‌ك تێرێنس یۆنگه‌وه به‌رهه‌مهێنرا كه یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كان و كارى ده‌رهێنه‌رى بۆ فیلمه‌كانى جه‌یمس بۆند كردووه. ئامانجى سه‌دام حسێن چی بوو؟ ده‌یویست رۆڵ و شكۆمه‌ندى خۆى به‌رزبنرخێنێت له هه‌وڵى كوشتنى عه‌بدولكه‌ریم قاسمى سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق له ساڵى 1959. ئه‌مه به زانینى ئه‌وه‌ى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌دام حسێن زوو فیشهكهكهى ته‌قاند هه‌موو ئۆپراسیۆنى كوشتنى عه‌بدولكه‌ریم قاسم شكستیهێنا.
ئێستا نۆره‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه كه به شوێنپێى سه‌دام حسێن و ئید ئه‌میندا بچێته‌وه و پێبخاته سه‌ر رێگایه‌ك كه ته‌نانه‌ت ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا و شیجینپینگ، سه‌رۆكى چین-یش پێیدا نه‌چوون. وشه‌ى “خۆڕاگر” كه ئێستا به رووخسارى مه‌سروره‌وه نووسێنراوه له‌ڕێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى فیلمێكى دۆكیۆمێنتارییهوه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه مه‌سرور بارزانى په‌سن و پیاهەڵدانی خۆى پێبكات.
هه‌رچه‌نده به‌شێكى زۆرى گه‌لى كورد رێزی مه‌لا مسته‌فا بارزانى، باپیرى مه‌سرور بارزانیان ده‌گرت، به‌ڵام خۆشه‌ویستى بۆ ئه‌م خێزانه كه‌مبوویه‌وه كاتێك كه مه‌سعود بارزانى باوكى مه‌سرور هاوپه‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن به‌ست له ساڵى 1996. ره‌نگه مه‌سرور وشه‌ى ناشیرین به‌رامبه‌ر تاڵه‌بانیه ركابه‌ره‌كانى به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ناتوانێت له دوو راستى رابكات، كه یه‌كه‌میان بریتیه له‌وه‌ى كه مه‌سعود بارزانى باوكى جاش بووه، دووه‌میشیان بریتیه له‌وه‌ى كه ئه‌م خێزانه جگه له‌و ناوچه‌یه‌ى بۆ خۆیان دروستیانكردووه، به درێژایی مێژوویان هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه به‌بێ پاڵپشتى ده‌ره‌كى هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنن، بۆ نمونه سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له رابردوودا به پاڵپشتى شاى ئێران و سه‌دام حسێن بوو، له ئێستاشدا به هاوكارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیایه. ته‌نانه‌ت له شه‌ڕى دژى داعشیشدا، پێشمه‌رگه رایانكرد و ئێزدیه‌كانیان به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى چاره‌نووسى خۆیان ببنه‌وه، دواى ئه‌وه میلیشیا شیعه‌كان شه‌ڕه‌كه‌یان برده‌وه. هه‌رچه‌نده له ئێستادا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و تاڕاده‌یه‌كى كه‌میش ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CIA) به‌رده‌وامن له‌وه‌ى هه‌موو هێلكه‌كانى خۆیان بخه‌نه ناو سه‌به‌ته‌كه‌ى بارزانى، به‌ڵام هیچ دوور نییه كه مه‌سرور زۆر به‌لایه‌وه ئاسایی بێت كه گروپى ڤاگنه‌رى رووسى بهێنێته هه‌رێمى كوردستان عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى جێگیر بكات و ئه‌و سامانه بپارێزێت كه به گه‌نده‌ڵى كۆیكردووه‌ته‌وه.
له‌وانه‌یه مه‌سرور بارزانى قه‌ناعه‌تى به‌وه كردبێت كه ده‌كرێت فیلمێك كه تێیدا ژیری و دهوڵهتمهداریى ئەوی تێدا نیشاندراوه یارمه‌تى جوانكردنى وێنه‌كه‌ى له‌نێو خه‌ڵكدا بدات، به‌ڵام زۆر به‌ڕوونى ئه‌وه ده‌زانێت كه خۆشه‌ویست و به‌ناو بانگ نییه، به‌تایبه‌ت به به‌راورد به نێچیرڤان بارزانى ئامۆزاى كه ئێستا به‌ناو سه‌رۆكى هه‌رێمه. له‌دواى هه‌موو ئه‌مانه، قورسه بڵێین هه‌موو شتێك باشه، به‌تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و راستیه‌ى، له سایه‌ى ئه‌و دهسهڵاتدارییهى كه مه‌سرور بارزانى له‌ناو كۆشكه‌كانیدا ده‌یكات گه‌نجانى كورد هاوشانى خه‌ڵكى ئه‌فغانستان و سووریا كه شه‌ڕ كاولى كردون روو له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و دارستانه به‌ستووه‌كانى بێلارووسیا ده‌كه‌ن.
وه‌ك چۆن بۆ ئید ئه‌مین و سه‌دام حسێن كارى نه‌كرد، سوراوكردن له هه‌ندێك له به‌رازه‌كان نایه‌ت. ئێستا كورده‌كان زۆر به روونى داواى هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن كه بارزانى نه‌یتوانى له‌باره‌یانه‌وه خۆڕاگر بێت: له‌كاتێكدا كه مووچه‌كه‌ى ئه‌وان نادرێت، داهاتى بارزانى هه‌رگیز ناوه‌ستێت. له‌كاتێكدا كه كورده‌كان له‌به‌رده‌م پله‌ى گه‌رماى تاقه‌تپڕوكێن و بێكارهبایدا ئازار ده‌چێژن، كاره‌باى كۆشكه‌كه‌ى بارزانى هه‌رگیز نابڕێت و هه‌رگیزیش نا‌بینیت كه حه‌وزى ئاوه‌كانیان ئاوى لێببڕێت. له‌كاتێكدا كه توركیا گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان راده‌گرێت، فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ى بارزانى به ئاسانى گه‌شت ده‌كات و تووشى هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت. مه‌سرور هه‌رگیز خۆڕاگر نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وانه خۆڕاگرن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى ئه‌ودا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، سه‌بر و تهحامولى ئه‌م خه‌ڵكانه‌ش تا كه‌ى بڕده‌كات؟! هه‌ر ئه‌وه‌ى كه مه‌سرور بۆ شاردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كانى فیلم به‌رهه‌مده‌هێنێت، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ده‌زانێت، په‌تى ته‌حه‌مولى خه‌ڵك باریك بووه‌ته‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









