پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەگاتە نيوەی پلەی کوڵان

0
467

SNN

بەشی پێشبينييەکانی کەشناسی هەرێم، پێشبينييەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رايگەياند: سبەينێ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 50 پلەی سەدی.

کەشناسی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاوەکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە  هەور دەبێت، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

راشيگەياند: سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێ، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە (1-2) پلە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  بەوەش پلۆەکانی گەرما لە ئيدارەی گەرميان دەگاتە 50 پلەی سيليزی.

ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمجۆرەدەبێت:

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى

دهۆک: 43 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 35 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  44 پلەى سیلیزى

سۆران:  43 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  48 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this