هه‌نگوینى كوردستان پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌نگوینى كیشوه‌رى ئاساى به‌ده‌ستهێنا

دوو هه‌نگه‌وان له باشوورى كوردستان | فۆتۆ: France24
SNN
هه‌نگوینى هه‌رێمى كوردستان توانى له فێستیڤاڵى هه‌نگوینى ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه له سعودیه به‌ڕێوه‌چوو پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
عارف شێروانى، سه‌رۆكى تۆڕى هه‌نگه‌وانانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له وڵاتى سعودیه فێستیڤاڵى كێبڕكێى هه‌نگوینى وڵاتانى ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وڵاتى سعودیه به‌ڕێوه‌چوو، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌نگوینى هه‌رێمى كوردستان توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت”.
وتیشى: “ئه‌م بابه‌ته مایه‌ى دڵخۆشیه، چونكه ده‌رگا ده‌كاته‌وه به‌ڕووى به بازاڕیكردنى زیاترى هه‌نگوینى هه‌رێمى كوردستان”.
هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 17 هه‌زار هه‌نگه‌وانه كه 700 هه‌زار پوره هه‌نگیان هه‌یه و ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زیاتر له 400 تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌شێكى كه‌میشى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه هه‌نگوینى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى جۆریه‌تیه‌وه پله‌یه‌كى باش به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵكو له ساڵى 2009 له شارى پاریسى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا توانى له فێستیڤاڵى هه‌نگویندا پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت له‌ڕووى جۆریه‌تى و سروشتیبوونیهوه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








