“له 15 ساڵى داهاتوودا ئاوى خواردنه‌وه له هه‌رێم ده‌ستناكه‌وێت”

تانكه‌رى ئاو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى ژینگه ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا ئیداره‌ى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى بدات ئه‌وه له 15 بۆ 20 ساڵى داهاتوودا ئاوى خواردنه‌وه و ده‌ستنوێژ گرتنیش ده‌ستناكه‌وێت.
به‌یانى ئه‌مڕۆ 10ى ئاب، د. دیاكۆ مه‌حمودى، پسپۆڕى پاڵاوتنى ئاو له وڵاتى ئه‌مریكا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده له میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه مه‌ترسیه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئاوى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوان و سیاسه‌تى وڵاتانى درواسێى عێراق و پێویسته ده‌ستبه‌جێ كارى له‌سه‌ر بكرێت”.
وتیشى: “من پێموایه سبه‌ى دره‌نگه و پێویسته ئه‌مڕۆ كارى له‌سه‌ر بكرێت، چونكه كات له قازانجى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان نییه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و پسپۆڕه مه‌ترسى نه‌مانى ئاوى پاك بۆ خواردنه‌وه ده‌خاته‌ڕوو له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا و ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر ئیداره‌كانى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى له هه‌رێمى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا بچێته‌پێشه‌وه له 10 بۆ 15 ساڵى داهاتوودا ئاوى خواردنه‌وه و ئاو بۆ ده‌ستنوێژیش ده‌ستناكه‌وێت”.
به وته‌ى دیاكۆ مه‌حمودى، “له ئێستادا ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى له‌كاتى لێدانى بیردا 100 بۆ 120 مه‌تر دابه‌زیوه”.
ئه‌و پسپۆڕه‌ى بوارى پاڵاوتنى ئاو نایشارێته‌وه كه كه له ساڵى 2050 دا به ته‌واوه‌تى باشوورى عێراق وشك ده‌بێت و هه‌لى ژیانى تێدا نامێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









