له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هاووڵاتییه‌ك ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى نمایشده‌كات بۆ فرۆشتن

شارى سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان | فۆتۆ: Wikipedia
SNN
به‌هۆى خراپى دۆخى دارایی و كه‌وتنه ژێربارى قه‌رز پیشهوهرێكى شارى سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى نمایشده‌كات بۆ فرۆشتن.
ئیسماعیل سوهرابى، پیشهوهرێكى شارى سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و دوكانى قوماشى هه‌بووه له‌ناو بازاڕى ئه‌و شاره. به‌هۆى ئه‌وه‌ى بارێكى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه كه‌وتووه‌ته ژێر بارى قه‌رز و دۆخى دارایی خراپ بووه. له ئێستادا ئه‌و پیشه‌وه‌ره ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى له‌سه‌ر دیوارى مه‌یدانى ناوه‌ندى ئه‌و شاره نمایشكردووه بۆ فرۆشتن.
ئیسماعیل سوهرابى، له‌باره‌ى چیرۆكى رووداوه‌كه‌وه به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداواى راگه‌یاند: “دۆخى داراییم خراپه، كچه‌كه‌م پێویست بوو بچێته زانكۆ ئه‌مساڵ به‌ڵام نه رۆیشتووه، چونكه له ئه‌نجامى ئه‌و 720 ملیۆن تمه‌ن قه‌رزه‌ى به‌سه‌رم هاتووه به‌ته‌واوه‌تى دۆخى داراییم خراپ بووه و رۆژانه خاوه‌ن قه‌رزه‌كان هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن”.
ئه‌و پیشه‌وه‌ره نایشارێته‌وه كه، “گلێنه‌ى چاو و گورچیله و جگه‌رى داناوه بۆ فرۆشتن و له ناوه‌ندى سه‌قز له‌و باره‌یه‌وه ئاگادارى نامه‌ى هه‌ڵواسیوه”.
ئیسماعیل سوهرابى داوا له كه‌سانى خێرخواز ده‌كات هاوكارى بكه‌ن تاوه‌كو بتوانێت قه‌رزه‌كانى بداته‌وه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى پێبكات.
هاوسه‌رى ئیسماعیل سوهرابى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “رۆژانه هه‌ڕه‌شه له ژیان و ناموسمان ده‌كرێت به‌هۆى قه‌رزارییه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌م خێرخوازان هاوكاریمان بكه‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


