
لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شه‌قامێكى سه‌ره‌كى له شارى كه‌ركوك | فۆتۆ: SNN
SNN
شرۆڤه‌كارێكى سیاسى ئاشكرایده‌كات، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دۆخێكى سه‌ختدایه” و ده‌ڵێت: “زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى حزبه‌كه دركیان به‌وه كردووه ته‌قینه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك ئه‌نجامى كاره‌ساتبار بۆ هه‌رێم ده‌هێنێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ئه‌یلول، عه‌دنان محه‌مه‌د، شرۆڤه‌كارى دۆخى سیاسى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “له ئێستادا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دۆخ و پێگه‌یه‌كى سه‌ختدایه به‌رامبه‌ر به‌غدا، به‌تایبه‌ت كه به‌شێكى زۆرى لایه‌نه سیاسیه‌كان پێیانوایه دۆسیه‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان و نه‌وت روون نیه و چه‌ندین ساڵیشه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان رووینه‌داوه و قه‌یرانى دارایی هه‌رێمى گرتووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى تێكچوونى دۆخى كه‌ركوك ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسیه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ” ته‌قینه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك و دروستبوونى گرژى له‌و شاره له خزمه‌تى هیچ لایه‌نێكى سیاسی‌دا نییه، به‌تایبه‌ت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، چونكه تێكچوونى دۆخى كه‌ركوك ئه‌نجامه‌كه‌ى كاره‌ساتبار ده‌بێت، ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌ساته‌ش ته‌نیا بۆ خودى شاره‌كه نابێت به‌ڵكو سنووره‌كان تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان”.
عه‌دنان محه‌مه‌د بڕواى وایه، “یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه واده‌كات دۆخى كه‌ركوك زۆر هه‌ستیار بێت بریتیه له چاوتێبڕینى توركیا” و ده‌ڵێت: “توركیا به بیانوى هه‌بوونى توركمانه‌كان خه‌ونى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر كه‌ركوكدا درێژ بكاته‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسیه، “محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له هه‌ستیارى دۆخه‌كه تێگه‌یشتووه و بۆچوونى خۆى هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى به‌شێك له كێشه‌كان، ئه‌گه‌رى هه‌یه سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌فته‌ى داهاتووى بۆ كه‌ركوك تاراده‌یه‌ك دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكات”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، توركى عه‌تبى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى چوارچێوى هه‌ماهه‌نگى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “به ئه‌گه‌رێكى زۆر سبه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى كه‌ركوك ده‌كات”.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌ركوك خۆپیشاندان و گرژى به‌خۆیه‌وه بینى و “له ئه‌نجامى گرژییه‌كان چوار گه‌نجى كورد شه‌هید بوون و 15ى تریش بریندار بوون”، به وته‌ى پۆلیسى كه‌ركوك.
چیرۆكى گرژییه‌كانى كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاریدا به چۆڵكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ى بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا له رۆژى 27ی ئاب، له‌به‌رده‌م بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان خه‌یمه هه‌ڵدرا و خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له‌دژى گه‌ڕانه‌وه پارتى. له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تێكه‌ڵى خۆپیشاندانه‌كانى كاسبكارانى كه‌ركوك بوون و چوونه به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك و گرژى دروست بوو، له ئه‌نجامدا 24 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا تاوه‌كو دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.
رووداوه‌كان كاردانه‌وه‌ى زۆریان به‌دواى خۆیاندا هێنا، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى كه هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌یانه‌وه ده‌ربڕى و له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى: “وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک، دەشبێت بەزووترین کات تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی رۆڵەکانمان دەستگیربکرێن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كه‌ركوكى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام به وته‌ى ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى ئه‌و حزبه له، “ئێستادا بنكه‌یه‌كى پاراستنى پارتى له‌نێو ئه‌و بینایانه هه‌یه و كارى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات ته‌نیا بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوكه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


