دژەتیرۆری یەکێتی و رۆژئاوا پێکەوە داواکراوێکی مەترسیدار دەستگیربکەن

لۆگۆی دژەتیرۆری یەکێتی و رۆژئاوا
SNN
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هەردوو دەزگای دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستانو دژەتیرۆری یەکێتیی بەهاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش، لە شاری ڕەققە بەرپرسی دیوانی هۆزەکان و ئەمیری بانکی ئیسلامیی داعشیان دەستگیرکردووە.
لە ڕاپۆرتێكى ڕوانگەی سوریدا ئاماژه بهوهكراوه، پێنجشەممەی ڕابردوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان و دژەتیرۆری یەکێتیی کە بەپاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش ئەنجامیاندا، توانیویانه بەرپرسی دیوانی هۆزەکان و ئەمیری بانکی ئیسلامیی داعش کە ناوی عەبدولغەفور تبر زیابەو نازناوی “ئەبو ئەمیرە” لەشاری ڕەققە دەستگیر بکەن.
ئەوەش هاتوە، “دەستگیرکراوەکە کاری پارەدارکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی شانە نوستوەکانی داعش بووە لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده)، ئەوە جگە لەدابینکردنی چەکو تەقەمەنیی، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنییدا گیراوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



