
لوتکەی g20
SNN
ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G20 لە نیودەهلیی هیندستان دەستپێدەکات و بڕیاریشە کارەکانی کۆبوونەوەکە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت، هەروەها جگە لە سەرکردەکانی ئەندامانی گروپەکە، نزیکەی 10 سەرکردەی وڵاتانی دیکەش بەشداری بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادە دەبن، بەڵام هەریەکە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا و شی جیپینگی سەرۆکی چین بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن و لەجێگەی ئەوان، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و لی چیانگ سەرۆک وەزیرانی چین بەشداری لوتکەکە دەکەن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر دەخرێتەڕوو کە سەرەکیترینیان پرسی ئاسایشی خۆراک و شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


