کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

0
630
دیمه‌نێكى خۆڵبارین له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN-

کەشناسی هەرێمی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە خۆڵبارین دەستپێدەکات و بۆ سبەینێ دووشەممەش بەردەوامی دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز وخۆڵ لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە شارى سلێمانى کە کەمێک نزم دەبێتەوە.

هەروەها سبەینێ دووشەممە 11ی ئەیلولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this