حکومەتی هەرێم پێشنیازێکی بەغدا بۆ گواستنەوەی راژەی مووچەخۆران رەتدەکاتەوە

مووچە
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی بەغدای بۆ گواستنەوەی راژەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر حکومەتی عێراق رەتکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەمە 10ی ئەیلول موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ئەگەر حکومەتی هەرێم رەزامەندی دەرببڕێت بۆ گواستنەوەی راژەی مووچەخۆران بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق، ئەوکات هەموو شتێک باش دەبێت و مانگانە مووچەکانیان پێدەدرێت.”
بە وتەی موعین کازمی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا مەرجی ئەوەبووە کە پشکی 12.67٪ی لە کۆی بودجەی عێراق وەربگرێت و خۆیشی بەرپرسیار دەبێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی.”
ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ 10ـی ئەیلولی 2023، مووچەی مانگەکانی ئاب و تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



