سێ ناوچەی هەرێم مەترسی گەورەیان لەسەرە

0
361

SNN

سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاندووە، سێ ناوچەی هەرێمی کوردستان مەترسی بە بیابانبوونیان لەسەرە، دەڵێت “ناوچەکانی گەرمیان، باشووری دهۆک و رۆژئاوای هەولێر لە مەترسیدان”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلول عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئامارێکی دیاریکراو بۆ هەبوونی رێژەی بە بیابانبوون لە هەرێمدا نییە، دەڵێت “داوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە هاوکاریمان بکەن لە سەوزکردنی هەرسێ ناوچەی گەرمیان و باشوری دهۆک، لەگەڵ رۆژئاوای هەولێر، چونکە مەترسی بە بیابانبوونیان لەسەرە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “لە هەرێمی کوردستاندا چەندین دەستکەوت لە بواری پاراستنی ژینگە بەدەستهاتوون، کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراقدا نین، لەوانەش بەکارهێنانی گازی هاوەڵ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، سوود وەرگرتن لە وزەی پاک بۆ هەمان مەبەست”.

لە بارەی بوونی هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ژینگەی هەرێم و وەزارەتی ژینگەی عێراق عەبدولڕەحمان سدیق وتویەتی “ئێمە وەکو دەستەی ژینگەی هەرێم پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراقدا هەیە، رەزا خەیلانی وەک نوێنەری ئێمە لە هەموو کۆبوونەوەکانیاندا بەشدارە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this