SNN كاتى دابه‌شكردنى مووچه و هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى دارایی عێراق به ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت به داتا و ئامار بیسه‌لمێنێت ئه‌و 5 ملیار و 8 ملیۆن دیناره‌ى عێراق بۆى ناردووه چۆن خه‌رجى كردووه، ئه‌وه ناچاره تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی. وتوشیهتى: له داتاى نێو راپۆرته داراییه‌كانى هه‌رێمدا كه نێردراوه بۆ به‌غدا خه‌رجى و داهات یه‌ك ناگرێته‌وه.
“له داتاى نێو راپۆرته داراییه‌كانى هه‌رێمدا كه نێردراوه بۆ به‌غدا خه‌رجى و داهات یه‌ك ناگرێته‌وه“
دوێنێ شه‌ممه 10ى ئه‌یلول، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه میوانداريكرا به‌مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى هۆكارى نه ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم. گفتوگۆى نێوان وه‌زیرى دارایی و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه سێ كاتژمێر خایاند. د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه وه‌ك تاكه نوێنه‌رى كورد ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ژوورى هه‌واڵى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN) به وردى باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیرى دارایی ده‌كات، هۆكارى راسته‌قینه‌ى پشت نه ناردنى پشكى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ئاسۆى په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت روونده‌كاته‌وه.
له وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كه‌مدا له باره‌ى ئه‌وه‌ى، حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى هه‌ردووكیان یه‌كترى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به پابه‌ندنه‌بوون به یاسا، ئایا كامیان پابه‌ند نییه؟ د. نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: “ئه‌م بابه‌ته رێژه‌ییه، له هه‌ندێك بابه‌تدا هه‌رێم پابه‌ند نابێت، له هه‌ندێك بابه‌تى تردا به‌غدا پابه‌ند نابێت. له راستیدا كرۆكى كێشه‌كه ئه‌وه‌یه: جیاوازیه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان داتا و ژماره‌كاندا، بۆ نمونه دوێنێ ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق كۆمه‌ڵێك داتا و زانیارى به ئێمه‌دا كه زۆر جیاوازتره له‌و داتا و زانیارییانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم باسى ده‌كات”.
جیاوازیه‌كه چییه و وه‌زیرى دارایی چۆن باسى لێوه‌كرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؟ یه‌كێكى تر بوو له پرسیاره‌كانى SNN له وه‌ڵامدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتى: “وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌ڵێت: هه‌رێمى كوردستان زیاترى له مافى خۆى وه‌رگرتووه. من به‌پێى یاسا كار ده‌كه‌م، به‌پێى یاسا مافى هه‌رێمى كوردستان 2 ترلیۆن و نیو بووه بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، چونكه شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا كار به یاسایى بودجه‌ى 2023 نه‌كراوه. خۆى له بنه‌ڕه‌تدا له 25ى حوزه‌یرانه‌وه بودجه‌ى 2023 له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و بووه‌ته یاسا. ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه ئێمه به‌پێى یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق كارمان كردووه. یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایی‌ش كه له‌م بابه‌ته‌دا كارى پێده‌كرێت ده‌ڵێت: ده‌بێت به‌رێژه‌ى 12٪ى خه‌رجى فیعلى پاره خه‌رج بكرێت بۆ هه‌رێم، واته 12٪ى خه‌رجى فیعلى یاساى بودجه‌ى 2021 بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ خه‌رجكراوه. ئه‌مه‌ش به ساده‌یی واته، پشكى راسته‌قینه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته دوو ترلیۆن و504 ملیار دینار. ئه‌م پاره‌یه شایسته‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌رێمى كوردستانه، نه‌وه‌ك ئه‌و 8 ترلیۆنهى كه ئێمه بۆمان ره‌وانه كردووه.
ئاماژه‌دان به ناردنى بڕى 8 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، “جێگه‌ى سه‌رنجى د. نه‌رمین مه‌عروف بووه”، و له‌و باره‌یه‌وه زیاتر روونكردنه‌وه‌یدا له گفتوگۆكه‌دا و وتى: “من پرسیارم له‌و باره‌یه‌وه له ته‌یف سامى كرد: ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتى: ئه‌و پاره‌یه‌ى كه نێردراوه، 3 ترلیۆن و 200 ملیار دینارى هى فرۆشتنى نه‌وتى خاوه كه له ئه‌نجامى فرۆشتنى نه‌وت ده‌ست حكومه‌تى هه‌رێم كه‌وتووه له سه‌ره‌تاى مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 25ى ئازار. ترلیۆنێك و 950 ملیار داهاتى نا نه‌وتى هه‌رێم بووه بۆ شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، ترلیۆنێك و 600 ملیۆن دیناره پاره‌ى بانكى بارزگانى عێراق بووه كه به‌شێوه‌ى قه‌رزى 400 ملیارى و 800 ملیارى نێردراوه بۆ هه‌رێم. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ناردنى و 828 ملیار دینارى تر كه له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵدا بۆ مووچه. ئه‌مانه ئه‌گه‌ر كۆبكه‌یته‌وه ده‌كاته نزیكه‌ى 8 ترلیۆن دینار، به‌ڵام له راستیدا مافى هه‌رێمى كوردستان 2 ترلیۆنه. له‌به‌ر ئه‌وه له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان 5 ترلیۆن و 800 ملیار دینار قه‌رزدارى به‌غدایه”.
“راپۆرته‌كان هه‌ڵه‌یان تێدایه، راپۆرته‌كان ناى سه‌لمێنن كه 8 ترلیۆن دینار خه‌رجى هه‌بووه له ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا”
به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023 پێویسته هه‌رێمى كوردستان مانگانه راپۆرتى خه‌رجى خۆى پێشكه‌شى عێراق بكات. ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه له بابه‌ته‌كانى گفتوگۆى نێوان لیژنه‌ى دارایی و وه‌زیرى دارایی عێراق. له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا قسه‌ى وه‌زیرى دارایی چى بوو له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرتانه و چ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه؟ د. نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: “ته‌یف سامى ده‌ڵێت: راپۆرته‌كان هه‌ڵه‌یان تێدایه، راپۆرته‌كان ناى سه‌لمێنن كه 8 ترلیۆن دینار خه‌رجى هه‌بووه له ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، واته 8 ترلیۆن داهاتى هه‌بووه، به‌ڵام 8 ترلیۆن خه‌رجى ده‌رنه‌كه‌وتووه له‌نێو راپۆرته‌كاندا”.
د. نه‌رمین مه‌عروف نایشارێته‌وه كه به وه‌زیرى دارایی وتوویه‌تى: “هه‌رێمى كوردستان له‌و پاره‌یه نزیكه‌ى 6 ترلیۆنى به‌س بۆ مووچه خه‌رج كردووه”، به‌ڵام له وه‌ڵامدا وه‌زیرى دارایی پێى وتووه: راپۆرته‌كان ئه‌م قه‌باره خه‌رج كردنه‌ى تێدا نییه”، بۆیه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی داواى كردووه له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا ئه‌و راپۆرتانه بخاته‌ڕوو بۆ لیژنه‌كه”.
به وته‌ى د. نه‌رمین مه‌عروف، یه‌كێكى تر له‌و شتانه‌ى كه وه‌زیرى دارایی پشتى پێده‌به‌ستێت بریتیه له خه‌رجى فیعلى كه له مادده‌ى 11ى یاساى بودجه‌دا هاتووه و ده‌ڵێت: ده‌بێت خه‌رجى هه‌رێمى كوردستان له خه‌رجى فیعلى 15 پارێزگاكه‌ى تر‌ى عێراق حساب بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌مه‌ش كێشه‌یه، چونكه یه‌كه‌م، له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا یاساى بودجه نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، دووه‌م ئه‌وه‌ى خه‌رجكراوه ته‌نیا بودجه‌ى به‌كاربردن (ته‌شغیلی)ه و بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى تێدا نه‌بووه، ئه‌گه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى له‌گه‌ڵ بوایه بڕى پاره خه‌رجكراوه‌كه زیاتر ده‌بوو پشكى هه‌رێمى كوردستانیش زیاتر ده‌بوو، به‌ڵام بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان هێشتاش یه‌ك دینارى لێ خه‌رج نه‌كراوه، چونكه هێشتا پرۆژه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراون، ته‌نده‌رینیان بۆ نه‌كراوه، وه‌زاره‌ته‌كان پرۆژه‌كانیان نه‌ناردووه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی، له‌به‌ر ئه‌وه هێشتا حكومه‌تى عێراقى ته‌نیا خه‌رجى به‌كاربردنى هه‌یه نه‌وه‌ك وه‌به‌رهێنان، له‌به‌ر ئه‌وه بڕى پاره‌ى خه‌رجى به‌كاربردنیش كه‌مه، له ئه‌نجامدا پشكى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و بڕه كه‌مه كه‌م ده‌رئه‌چێت؟
ئه‌گه‌ر خه‌رجكردنى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه پشكى هه‌رێم زیادده‌كات؟ یه‌كێكى تر بوو له پرسیاره‌كانى تیمى رۆژنامه‌نووسانى SNN ، له‌و باره‌یه‌وه د. نه‌رمین مه‌عروف روونیكرده‌وه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى دارایی وتى: ئێمه وا خه‌ریكه به‌ره‌و كۆتایی ساڵ ده‌ڕۆین، كه له كۆتایی ساڵیش نزیكده‌بینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان خه‌رج ناكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌رجیش بكرێت، پشكى هه‌رێمى كوردستان كه‌مێك زیاد ده‌كات، گریمان گه‌یشته ترلیۆنێكیش، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه هه‌رێمى كوردستان خۆى قه‌رزاره، ئه‌وكات پێویسته قه‌رزه‌كه‌ى لێبداته‌وه، كه قهرزهكهشى لێدایه‌وه، شتێكى ئه‌وتۆى بۆ نامێنێته‌وه.
“ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم نه‌توانێت بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجكردووه، ئه‌وه ده‌بێت پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه”
وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه “وه‌زیرى دارایی وه‌ك قه‌رز بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات” له هه‌رێمى كوردستان یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه و به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی، وه‌زیرى دارایی عێراق وتویهتى: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم نه‌توانێت بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجكردووه، ئه‌وه ده‌بێت پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه”.
وردبوونه‌وه له ژماره‌كانى وه‌زیرى دارایی عێراق پێویستى به كه‌سانى شاره‌زا هه‌یه، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا د. نه‌رمین مه‌عروف وه‌ك كه‌سێكى شاره‌زاى ئابوورى قسه‌ى چیه له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ى كه وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌یڵێت؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی وتى: “ئێمه بۆ روونبوونه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته داوامان له وه‌زیرى دارایی كرد كه راپۆرتى خه‌رجى مانگانه‌ى هه‌رێمى كوردستان‌مان پێبدات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین ئایا ئه‌و ژمارانه‌ى وه‌زیرى دارایی ده‌یانڵێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ده‌كرێت”.
گه‌یشتنى هه‌ولێر و به‌غدا به بنبه‌ست له‌ڕووى دارایی و یاساییه‌وه شتێكه گرژیه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا نیشانیده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی پێیوایه، “هێشتا ده‌كرێت ئومێد له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكى سیاسى نوێ هه‌ڵبچنرێت بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه”، و باس له‌وه‌ده‌كات، “ئومێدى هه‌یه رێككه‌وتنه سیاسیه‌كان رۆڵ ببنن، به هیوایه رێككه‌وتنێكى سیاسى بكرێت كه ئه‌م كێشه داراییانه كاریگه‌رییه‌كه‌یان كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌ڕووى ئیدارى و یاسایشه‌وه بگه‌ینه بنبه‌ست، ده‌كرێت ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسیه شته‌كان بگۆڕێت”.
“من كار به یاسا ده‌كه‌م: كار به ده‌قى رێنماییه‌كان ئه‌كه‌م، ئیش به لایه‌نگرى ناكه‌م، بڵێم ئه‌وه كورده رقم لێى بێت، ئه‌وه شیعه‌یه یان سوننه‌یه خۆشم بوێت”
ئه‌مڕۆ 10ى ئه‌یلوله، مووچه‌خۆرانى هه‌رێم هێشتا مووچه‌ى مانگى ته‌مووزیان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه پرسیار كردن له‌م باره‌یه‌وه به‌شێكى تر بووه له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی و لیژنه‌ى دارایی. د. نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: “من وتم: دۆخى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم زۆر خراپه، به‌ڵام وه‌زیرى دارایی وتى: من مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كه‌م. له راستیشدا، ته‌یف سامى، كه‌سێكى ته‌واو ته‌كنۆكراته و هیچ لایهنگرییهكى حزبى نییه، پێشتریش هه‌ر وا بووه، چونكه لاى ئه‌و یه‌ك و یه‌ك یه‌كسانه به دوو. له‌وه‌ته‌ى هه‌یه له وه‌زاره‌تى دارایی به‌مشێوه‌یه كارى كردووه. خۆشى ده‌ڵێت: من كار به یاسا ده‌كه‌م: كار به ده‌قى رێنماییه‌كان ئه‌كه‌م، ئیش به لایه‌نگرى ناكه‌م، بڵێم ئه‌وه كورده رقم لێى بێت، ئه‌وه شیعه‌یه یان سوننه‌یه خۆشم بوێت یان هه‌ر شتێكى تر. بابه‌تى ناردنى 500 ملیار دیناریش بۆ هه‌رێم به شێوه‌ى قه‌رز، ئه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌كارهێناوه و خه‌رجى ده‌كات، ئه‌وه من خه‌رجى ناكه‌م. ئه‌و بڕیارى لێداوه، چونكه من شت له ده‌ره‌وه‌ى یاسا ناكه‌م.
دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌كێكه له پرسیاره گه‌وره‌كان له ئێستادا و هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى هه‌رێم چاوه‌ڕێى هه‌واڵى دابه‌شكردنى مووچه‌كانیان، له‌و باره‌یه‌وه د. نه‌رمین مه‌عروف وتى: “قه‌رزه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان: هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا رازى نییه وه‌رى بگرێت، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن: قبوڵى ناكه‌ین به قه‌رز مافى خۆمانمان پێبدرێت، لانیكه‌م شێوازى لێدوانه‌كانیان به‌مشێوه‌یه‌یه و من واى ئه‌بینیم، به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا به‌دیلى تر‌ى هه‌یه”!
ئاماده‌بوونى یه‌ك نوێنه‌رى كورد له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بووه جێگه‌ى سه‌رنجى میدیا و هاووڵاتیان، بۆیه تیمى رۆژنامه‌نووسانى SNN ئه‌و پرسیاره‌ى ئاراسته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی كرد، له وه‌ڵامدا ئه‌ویش وتى: “به‌ڕاستى نازانم هۆكارى بهشدارینهكرنهكهیان چى بوو و ناشتوانم له‌برى ئه‌وان وه‌ڵام بده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه كه‌سیانم له ده‌وام نه‌بینى”.
تۆمار كردنى سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى له دادگاى فیدراڵى یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ره له ئێستادا، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌دا ئایا به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى سیاسى و ئابوورى چ جۆر سكاڵایه‌ك تۆمار بكرێت باشه؟ د. نه‌رمین مه‌عروب به وردى روونیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: “ئه‌كرێت بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى تر ببرێته دادگاى فدیدراڵى، نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌رێم بچێت سكاڵا بكات، بڵێت: من غه‌درم لێكراوه، چونكه ئه‌وه هه‌ویرێكه ئاوى زۆر ده‌كێشێت. حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت سكاڵایه‌ك تۆمار بكات بۆ روونكردنه‌وه‌ى بۆچوونى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مادده‌ى 29 له یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایی عێراق كه باس له داهاته نا نه‌وتیيه‌كان ئه‌كات. به‌غدا ده‌ڵێت: مه‌به‌ست لێى سه‌رجه‌م داهاتهكانه به پاره‌ى ئاو و كاره‌باشه‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان پێویسته بخرێنه‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى دواى حكومه‌ت خه‌رجى بكاته‌وه. له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێت: نه‌خێر ته‌نیا 50٪ى داهاتى فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانه. ئه‌مه دوو تێڕوانینى جیاوازه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته نهتهیجه له‌سه‌رى. ئه‌توانێت له سكاڵاكه‌دا داوا بكات ئه‌مه روونبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه بزانێت چى و به رێژه‌ى چه‌ند بداته‌وه به به‌غدا. پاشان سكاڵایه‌كیش تۆمار بكات له‌سه‌ر بابه‌تى خه‌رجیه‌كان، چونكه له‌ڕووى داراییه‌وه ناكرێت خه‌رجى پارێزگاكانى هه‌رێم په‌یوه‌ست بكه‌یته‌وه به خه‌رجى 15 پارێزگاكه‌ى تر‌ى عێراقه‌وه. ئه‌وان چه‌ندیان خه‌رج كرد ئینجا 12٪ى خه‌رجى ئه‌وانت پێبدات”.
“هه‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكوه‌زیران ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌كارهێناوه بۆ پێدانى قه‌رز به هه‌رێم واته، هه‌ڵوێستى ئه‌رێنیه”
هه‌ڵوێستى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وه‌ك باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى عێراق له‌م بابه‌ته‌دا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه؟ د. نه‌رمین له وه‌ڵامى پرسیارێكى تیمى رۆژنامه‌نووسانى SNN له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ڵێت: “هه‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكوه‌زیران ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌كارهێناوه بۆ پێدانى قه‌رز به هه‌رێم واته، هه‌ڵوێستى ئه‌رێنیه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئه‌ویش ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ى یاسا كاربكات. بیرمه له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى ئێمه‌دا له‌گه‌ڵى وتى: ” به‌پێى بڕگه‌ى 7ى مادده‌ى 13ى یاساكه، لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شمان پێكهێناوه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌تى داهاتى نا نه‌وتى”، به‌ڵام پێموایه ئه‌و لیژنه‌یه نه‌گه‌یشتووه به ئه‌نجام بۆیه دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه”.
كۆتا پرسیارى ژوورى هه‌واڵى SNN بۆ ئه‌ندامه كورده‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی بریتی‌بوو له‌وه‌ى، كه‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق و هه‌رێم دێنه لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق؟ له وه‌ڵامدا، د. نه‌رمین مه‌عروف وتى: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێمانوایه ناكرێت زیاتر له‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چاوه‌ڕێى ناردنى مووچه و چاره‌سه‌ركردنى مووچه‌كان بن، داوامان كردووه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، به‌ڵام هێشتا بهروارهكهى دیار نییه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
27 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
60 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
27 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
60 mins لهمهوپێش


