
SNN
ئەنجوومەنی نوێی سەرکردایەتی کۆبوونەوەکانی خولی نوێی دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی لە سلێمانی سازكرد و لە پەیامێکدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی خستەڕوو.
لە پەیامەکەدا هاتووە: سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکان جەختی لە دوو پرەنسیپی گرنگ لە سیاسەتی یەکێتی کردەوە کە بریتین لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەولەویەتی ئەو پرۆسەیە تایبەت بە مووچە، ژیان و گوزەرانیان، دوومیش پرەنسیپی ستراتیجی کە بریتییە لە ماف و ئیستحقاقە نەتەوەیی و دەستورییەکانی گەلەکەمان لە عیراق. وتیشی، هەردوو ئەم داخوازییە بەگرتنەبەری سیاسەتێکی کوردستانی و عیراقیانەی راست و دروست دەبێت کە لە کوردستان یەکڕیزیی راستەقینە، چاکسازیی جەوهەری و راستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی پێویستە و لە بەغداش بەهاوپەیمانی، هاوبەشی، هاوسەنگی و کردنی پایتەخت بە چەقی سترایجیی خەباتی سیاسی و دیموکراتی و دەستووریمان دێتەدی.
دەقی پەیامەکە:
پەیامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
لە رۆژانی 8-9ی تشرینی یەکەمی 2023 بەسەرپەرشتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجوومەنی نوێی سەرکردایەتی کۆبوونەوەکانی خولی نوێی دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی لە سلێمانی سازكرد.
کۆبوونەوەکان بە خوولەكێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و بزوتنەوەی دیموکراتی لە عێراق دەستیپێکرد، بەتایبەت گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال کە شەش ساڵ لەمەوبەر ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد و کوردستان، عیراق و یەکێتیشی وەک ئەمانەت بە هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی سپارد.
سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکان جەختی لە دوو پرەنسیپی گرنگ لە سیاسەتی یەکێتی کردەوە کە بریتین لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەولەویەتی ئەو پرۆسەیە تایبەت بە مووچە، ژیان و گوزەرانیان، دوومیش پرەنسیپی ستراتیجی کە بریتییە لە ماف و ئیستحقاقە نەتەوەیی و دەستورییەکانی گەلەکەمان لە عیراق. وتیشی، هەردوو ئەم داخوازییە بەگرتنەبەری سیاسەتێکی کوردستانی و عیراقیانەی راست و دروست دەبێت کە لە کوردستان یەکڕیزیی راستەقینە، چاکسازیی جەوهەری و راستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی پێویستە و لە بەغداش بەهاوپەیمانی، هاوبەشی، هاوسەنگی و کردنی پایتەخت بە چەقی سترایجیی خەباتی سیاسی و دیموکراتی و دەستووریمان دێتەدی. بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تەئکیدی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی کوردستانی و عیراقی لەگەڵ هێز و لایەنەکان بۆ راییکردنی ئەرکە نیشتمانییە هاوبەشەکان کردەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد، سەرکردایەتیی نوێ و هەموو هەڤاڵانی یەکێتیی لەم ماوە نزیکەدا دوو تاقیکردنەوەی گرنگیان لە ئەستۆیە كە ئەوانیش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لە سایەی ئالیەتێکی گونجاو و لەباری دیموکراتیدا. وتیشی، ناشبێت هەردوو ئەرکەکە ئەوەشمان لەبیر بباتەوە کە هەمیشە داکۆکی لە شایستەداراییەكانی خەڵکی خۆشەویستی خۆمان بکەین کە پێویستە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێن، چ لە نێوان هەرێم و بەغدا و چ لە ناوخۆی کوردستاندا چونکە قووتی خەڵک هێڵی سوورە بۆ ئێمە و هەرگیز دەستبەرداری نابین.
کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی سەرکردایەتی بە چڕوپڕی گفتوگۆی لەسەر پەیكەربەندیی نوێی کارە رێکخراوەییەکانی یەکێتیی کرد و لەمبارەیەوە مەکتەبی سیاسیی نوێی هەڵبژارد، ئەرکی مەکتەب و ئۆرگانەکانیشی بە گوێرەی پەیڕەوی نوێ دیاریکرد.
لە کۆبوونەوەكە بڕیاردرا بەڵگەکانی پەسەندکراوی کۆنگرە لە پەیڕەوی ناوخۆ، پرۆگرام و راپۆرتی سیاسیی چاپ و بڵاوبکرێنەوە و بخرێنە بەردەم ئۆرگانەکان و رای گشتی.
کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە گیانی پتەوی هەڤاڵان و ویستی ئاشتکردنەوەی سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی لە ئاستە جیاجیاکانی خەباتدا کۆتاییپێهات و سەرۆک بافڵ رووی لە هەموو تێکۆشەرانی یەکێتی كرد، بە جۆش و خرۆشی یەکێتییانەوە وەک هەمیشە شان بدەنەبەر راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و حزبییە تازەکانی خەبات لەخزمەت خەڵكی كوردستان كە سەرچاوەی هێز و وزەی یەكێتین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


