ئاشكرا بوو بۆچى مه‌سرور بارزانى رێگه‌ینه‌دا وه‌زیرى دارایی بچێته به‌غدا

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به نهێنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دانوستانی ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنى سیاسى و پشت به داتا و زانیارى نه‌به‌ستن.
بڕیاربوو رۆژى 5ى تشرینى یه‌كه‌م، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له لیژنه‌ى دارایی عێراق گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆى ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكى نادیار دواخرا. له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه ئاشكراى كرد، “وه‌زیرى دارایی بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته ناتوانێت بچێته به‌غدا به‌هۆى سه‌رقاڵیه‌كانیه‌وه”.
به‌پێى به‌دواداچونه‌كانى SNN كه له به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانى كوردى وه‌رگرتووه له به‌غدا، “مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رێگرى كردووه له چوونى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم بۆ به‌غدا، چونكە پێیوابووە كە ئاوات شێخ جه‌ناب بە تەنها لە توانایدا نییە سەرجەم داتا و زانیارییەكان بۆ پەرلەمانتارانی عێراق بخاتەڕوو. لەلایەكی دیكەشەوە، ناوبراو ناتوانێت رووبەڕووی وەزیری دارایی عێراق بێته‌وه و بیسەلمینێت كە هەرێم پشكی خۆی پێنەدراوە”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌و واده‌ى دوو هه‌فته‌یه‌دا كه دانراوه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دانوستانێكى نهێنى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
SNN له به‌رپرسانى كورد له به‌غدا ئەوەشی زانیوە، “مه‌سرور بارزانى ماوەی دوو هەفتەی داناوە بۆ ئەوەی وەزیری دارایی هەرێم ئامادە بێت بۆ چوونی بۆ بەغدا. له‌و ماوه‌یه‌دا خۆشى به‌رده‌وام له‌سه‌رهێڵه بۆ ئەوەی بتوانن بە رێككەوتنی سیاسی گرفتەكان چارەسەر بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا و پشت بە داتا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هیچ وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى نه‌داوه‌ته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


