
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی كشوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات ئەو پلانەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆگرنگیدان بەكەرتی ئاژەڵ دایڕشتووە زۆربەباشی جێبەجێدەكرێت و ژمارەی پرۆژەكانی بەخێوكردنی مانگای شیر لە 68 پرۆژەوە بۆ 87 پرۆژە زیادیانكردووە ژمارەی مانگای شیر لەو پرۆژانە لە حەوت هەزار سەر مانگاوە بۆ 14 هەزارسەر مانگا زیادییان كردووە.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پلانەی كە وەزارەتی كشتوكاڵ دایڕشتبوو گرنگی زۆر بە كەرتی ئاژەڵداری دراوە چ لەڕووی زیادكردنی ژمارەی ئاژەڵ یاخود چ لەڕووی كوالیتی بەرهەمی ئاژەڵداری، بەجۆرێك لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی پرۆژەكانی بەخێوكردنی مانگای شیر لە 68 پرۆژەوە بۆ 87 پرۆژە زیادیانكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرلەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا ژمارەی مانگای شیر لەو پرۆژانە لە حەوت هەزار سەر مانگاوە بۆ 14 هەزارسەر مانگا زیادییان كردووە، هاوكات پرۆژەی قەوڵەكردنی گۆلك لە 54 پرۆژەوە بۆ بووەتە 100 پرۆژە و ژمارەی گۆلكەكانیش لەو پرۆژانە لە 16 هەزار سەر گۆلكەوە بۆ 78 هەزار سەر گۆلك زیادییان كردووە، ئەوە سەرەڕی ئەوەی بەهۆی ئەم پرۆژانەوە سەدان هەلیكار بۆ هاووڵاتیان ڕەخساوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، مەبەستمانە كە لەڕێی گرنگیدان بە كەرتی ئاژەڵداری بتوانین بەرهەمی ناوخۆیی بگەیەنینە ئاستی خۆبژێوی كە لە ئێستادا زیاتر لەنیوەی پێداویستی ناوخۆیی لە بەرهەمەكانی ئاژەڵداری لەناوخر بەرهەم دەهێندرێن بەتایبەت بەرهەمی ماست و شیر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


