هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌نى 60٪ى كۆى به‌رهه‌مى غازى سروشتى عێراق

كێڵگه‌ى غازى سروشتى نه‌هر بن عومه‌ر له به‌سره | فۆتۆ: AFP
SNN
بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌یه‌كى نزیكدا هه‌رێمى كوردستان 60٪ى كۆى به‌رهه‌مى غازى سروشتى عێراق پێكده‌هێنێت، ده‌شڵێت: “85٪ى كاره‌باى هه‌رێم پشت به غاز ده‌به‌ستێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د موفتى، بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له یه‌كێك له پانێڵه‌كانى دیدارى مێرى له هه‌ولێر رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر ئاستێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند و توركیا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كرێت و له ئێستادا گفتوگۆكان به‌رده‌وامى هه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌حمه‌د موفتى باسى له بابه‌تى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان له داهاتوویه‌كى نزیكدا 60٪ى كۆى به‌رهه‌مى غازى سروشتى عێراق پێكده‌هێنێت”.
ئه‌حمه‌د موفتى له‌باره‌ى به‌كارهێنانى غاز بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى كرد و وتیشى: “85٪ى كاره‌باى هه‌رێم له غازى سروشتى به‌رهه‌مدێت”.
بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ته‌نیا 2٪ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان له ئاو به‌رهه‌مدێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


