موقته‌دا سه‌در هێرشى تووند ده‌كاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى پشتگیرى ئیسرائیل ده‌كه‌ن

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له په‌یامێكى ڤیدیۆیدا هێرشى كرده سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى رۆژئاوا و جیهانى عه‌ره‌بى كه پشگیرى ئیسرائیل ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، “شه‌رمه‌زارییه بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى پشتگیرى ئیسرائیل ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌كه‌م، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له په‌یامێكى ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، “ئێستا خوشك و براكانمان له غه‌ززه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچووندان، به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك وڵاتى عه‌ره‌بى له‌برى پشتگیرى خوشك و براكانیان پشتگیرى ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ئه‌مه مایه‌ى داخه و شه‌رمه‌زارییه بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در وتیشى: “خوشك و براكانمان ئاو و خۆراكیان لێبڕاوه، كاتى ئه‌وه‌یه ئێمه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه ئاو و خۆراكیان پێبگه‌یه‌نین و ده‌بێت عێراق ئه‌و كاره بكات”.
موقته‌دا سه‌در له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ى تووندى له سه‌رۆكى ئه‌مریكا گرت و به “شڵه‌ژاو و نه‌زان” ناویبرد و باسى ئه‌وه‌شى كرد، “هۆكارى به‌شێكى گه‌وره‌ى كێشه‌كان جۆو بایدنه، چونكه پشتگیرى ئیسرائیل ده‌كات و ده‌یه‌وێت شه‌ڕى گه‌وره رووبدات و ئاگرى شه‌ڕه‌كه خۆشتر ده‌كات”.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در وتیشى: “نه‌فره‌ت له وڵاتانى رۆژئاوا كه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن و پشتگیرى زایۆنیزم ده‌كه‌ن”.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 5 هه‌زار مووشه‌كى به‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد، به 250 پاراگلایده‌ر به قوڵى 25 بۆ 60 كیلۆمه‌تر چووه نێو خاكى ئیسرائیل، هاوكات به 200 چه‌كدارى خۆكوژ هێرشى كرده سه‌ر سنوورى نێوان كه‌رتى غه‌زه و ئیسرائیل.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش



